لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک پیر لوقمان، سەرۆكی ناوەندی زەردەشتیانی كوردستان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: دوای چەند سه‌عاتێك لە دەستگیرکردنی، ئازادکرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئاب، دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی دادگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیه‌كی زه‌رده‌شتی كه له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سلێمانی تۆماری كردبوو، دوێنێ سێشه‌م پیر لوقمان بانگهێشتی دادگا كرا بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ كرا.
ئه‌وه‌شی گوت، هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه بوو، كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خۆیان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌مه بۆڵه‌یان بووه و تۆمه‌تی خستنه پاڵ كه‌سی سكاڵاكه‌ر بووه و دواتر به فه‌رمانی دادوه‌ر به بارمته‌ی یاسایی ئازاد كرا.
دادوه‌ر عومار زیاتر گوتی: پیر لوقمان دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، له لایه‌ن دادوه‌ری دادگا ره‌وانه‌ی ماله‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی وه‌رگرتنی بارمته‌ی یاسایی دۆسیه‌كه‌ی به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌نجام.
پیر لوقمان له رابردوو خۆی وه‌ك پیری زه‌رده‌شتیه‌كان ناساند و دواتر له لایه‌ن زه‌رده‌شتیه‌كانی كوردستان ره‌ت كرایه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی