بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و
كۆبوونەوەیەك پێوەست بە داهاتووی كەركووك، نەجمەدین كەریم سەردانی واشنتن دەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە نەجمەدین كەریم دەڵێ، ئەمەریكییەكان وەك پارێزگاری شه‌رعی که‌رکووک
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌کەن.
سەرەتای ئەم هەفتەیە نەجمەدین كەریم پارێزگاری
شەرعی كەركووك بە سەردانێك گەیشتە ئەمەریكا، سەرچاوەیەكی نزیكیش دەڵێ، بڕیارە
زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگ لە بارەی چارەنووسی كەركووك لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكی
تاوتوێ بكات و یەكلا بكاتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەم 13ی ئاب، كۆبوونەوەی
لەگەڵ دەیڤد شنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
ئاندرۆ پییك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری عێراق و ئێران ئەنجامدا و
لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریكی، نەجمەدین كەریم وەك پارێزگاری شەرعی كەركووك مامەڵەی
لەگەڵ كرا، سەرچاوەیەكی نزیك لە نەجمەدین كەریم دەڵێ، لەگەڵ كۆنگرێسی ئەمەریكا و
بەرپرسانی تری ئەمەریكیش كۆبوونەوەیدەبێت.
سەرچاوەكە گوتی "کۆبوونه‌وه‌کان زیاتر دەربارەی
دۆخی ئێستای کەرکووک و ئایندەی ئه‌و شاره‌یه
به‌تایبه‌تی بو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە بریارە لە مانگی چواری
٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت".
جێگه‌ی باسه نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری هه‌ڵبژدراوی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکه به‌پێی یاسایی ٧١ی بریمه‌ر و ته‌نها ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای شاره‌که ده‌توانێت له پۆسته‌که‌ی دووری بخاته‌وه له دوای ڕووداوه‌کانی
١٦ی ئۆکتۆبه‌ر و داگیرکردنی که‌رکووک پارێزگارێکی سه‌پێندارو بۆ شاره‌که ده‌ستنیشانکراوه.