پەروەردە بۆ تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەم ڕوونكردنەوە دەدات

:: PM:08:52:14/08/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلاری سنووری گەرمیان بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگەدارییەك ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرەكان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆكەی كەلار هاتووە، ئاگەداری سەرجەم بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەییەكان پۆلی نۆ و 12ـی دەكەینەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2018 بۆ 2019 سبەی سەردانمان بكەن.

ڕوونكراوەتەوە، پێویستە ئەو بەڕێوەبەرانە لە سەعات 10ـی سەر لە بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەشی تەكنیكی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پێداویستی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەم.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە كۆتاكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت بەهەمان خشتەی وەرزی یەكەم تاقیكردنەوەكان دەكرێت تەنها ڕۆژە پشووەكان نامێنێت و سەرجەم تاقیكردنەوەكان بەسەر یەكەوە بەڕێوە دەچن.

پێشتر وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە سەرجەم ناوەندەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابوو كە هیچ هەڵەیەك نەكرێت و تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی باش بەڕێوە بچێت بۆ خوولی دووەم.





وشە - رامیار جەواد