كۆمپانیای بوگاتی فڕه‌نسیی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی له پێشانگاكانی نمایش كرد كه شێوه‌كه‌ی زۆر جیاوازه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری و دیزاینی سێ دووریان بۆ داناوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی بوگاتی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای بوگاتی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا نوێترین بوگاتی جۆری "سێنتۆدیسی" مۆدێل 2020 نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر گۆڕانكاری تێدا كراوه و له‌ڕووی هێز و بزوێنه‌ریشه‌وه له هه‌موو مۆدێله‌كانی پێشتر به‌هێزتره، ئه‌مه‌یش سه‌رنجی دنیای به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
بوگاتییه نوێیه‌كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه دیزاینی سێ دووری بۆ دانراوه واته پلێت و بۆدییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تیژ و درێژه، جگه له‌وه‌یش به‌هێزترین بزوێنه‌ری له‌سه‌ره، چونكه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 600 ئه‌سپ و 12 پستۆن كه ئه‌مه‌یش به به‌هێزترین بزوێنه‌ر داده‌نرێت له دنیادا كه ڕێی ده‌دات به كه‌متر له دوو چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ته‌نیا نرخه‌كه‌یه‌تی.
بوگاتی كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسییه و تایبه‌ته به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ و گرانبه‌ها و ناوازه، كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن یتۆری بوگاتییه‌وه له ساڵی 1909 له فڕه‌نسا دامه‌زراوه كه ئه‌وه 110 ساڵه ئۆتۆمبێلی ناوازه به‌رهه‌م ده‌هێنن، بوگاتی به‌وه ناسراوه كه خێراترین ئۆتۆمبێلی دنیایه و له‌ڕووی نرخیشه‌وه سێیه‌م گرانترین ئۆتۆمبێلی دنیایه.