سەرۆكی فڕەنسا سەردانی كوردستان دەكات

:: PM:08:12:18/08/2019 ‌
كونسوڵی گشتی فڕەنسا ئاشكرای كرد، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتەكەی بەر لە كۆتایی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

دۆمەنیك ماس، كونسوڵی گشتی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان بەر لە كۆتاییهاتنی ماوەكەی وەك كونسوڵی وڵاتەكەی لە كوردستان ڕای گەیاند، ‌ تا كۆتایی ئەمساڵ، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا سەردانی كوردستان دەكات.

ماس لەمیانەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەناڵی كوردستان24 ڕای گەیاندووە، لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەگەڵ سەرۆك ماكرۆن كۆ دەبێتەوە و‌ پێی ڕادەگەیەنێت، گەلی كورد چاوەڕێیەكی گەورەی لە فڕەنسا هەیە.

كونسوڵی گشتی فڕەنسا لەبارەی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە، ئەو گەشبینە بە كابینەی نوێ كە ویستێكی ڕژدی هەیە بۆ بەردەوامیدان بە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تا ئێستە چەندان جار سەرۆك وەزیرانی پێشووی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ماكڕۆن كۆبووەتەوە و هاوكات فڕەنسا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان پشتی لە كوردستان نەكرد و بەردەوامیدا بە پێوەندییە سیاسیی و سەربازی و ئابوورییەكان.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم