بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ناڕاسته‌وخۆ باس له‌و هێرشانه ده‌كات كه له‌مانگى رابردوو كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق و ده‌ڵێ، "بابه‌ته‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه".
میدیاكانى ئیسرائیل چه‌ند لێدوانێكى بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیلیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له هێرشكردنه سه‌ر عێراق ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى ئاب، به‌شێك له‌و لێدوانانه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه نه‌تانیاهۆ له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئۆكراینا ئه‌و لێدوانانه‌ى داوه.
نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێ "ئیسرائیل له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت كارى خۆى ده‌كات و بابه‌ته‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له سووریا و له عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌ڵێ "ئێران پارێزبه‌ندى نییه له هیچ شوێنێك، ئێمه له دژى وڵاتێك كار ده‌كه‌ین ئه‌ویش كار بۆ له‌ناوبردنى ئێمه ده‌كات".
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى له ناو عێراقیش ئیسرائیل هێرش ده‌كات؟ نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێ "من له هیچ شوێنێك خۆم وابه‌سته ناكه‌م".
له ناوه‌ڕاستى ته‌مووزى رابردوو چه‌ند هێرشێك كرایه سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق، سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان گوتیان ئه‌م هێرشانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون.