كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا
ئاسمانی هەرێمی كوردستان و شارۆكەی ئامێدییان بەزاند، ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌یان
كرده ئامانج، به‌هۆی سورانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تا ئێسته زانیاری له‌سه‌ر قوربانیه‌كان
نیه.
سەرچاوەیەك له ده‌ڤه‌ری دۆسكی سه‌ر به شارۆكه‌ی
ئامێدی بە "وشە"ی راگەیاند، كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا
ئاسمانی ئامێدییان بەزاند و نێوان گوندی بابیری و گه‌ره‌گوهێیان بە خەستی بۆردمان
كرد كه زۆر نێزیكه له ئاوه‌دانییه‌كان.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بۆردمانەكە ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌یان
كراوه‌ته ئامانج و بە تەواوەتی سووتا، به‌ڵام تا ئێسته زانیاری له‌سه‌ر قوربانییه‌كان
نیه، ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه دروست بووه، چونكه بۆردمانه‌كه
له نزیك گوند و ئاوه‌دانییه‌كان بووه.
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو زیاتر له هه‌شت
ئۆتۆمبێلی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك بونه‌ته ئامانجی فرۆكه‌ی توركیا و سووتێنراون.
ئه‌مساڵ فرۆكه‌ی توركیا 71جار و توپخانه‌كانیش 33
جار بوردمان و توپبارانی سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ و ئاكرێ و ئامێدییان كردووه، له
ئه‌نجامدا چوار شه‌هید و دوو بێ سه‌روشوێن و شه‌ش بریندار له هاووڵاتییان هه‌بووه،
هه‌روه‌ها ملیونان دولار زیان به ژینگه و ره‌ز و باغی گوندنشینان گه‌یشتووە.
وشە/ دهۆک