چۆن لە رێی خۆراكەوە كۆلاجینی پێستت زیاد دەكەیت

:: PM:04:37:21/08/2019 ‌
كۆلاجین جۆرێكە لە پرۆتین كە پێویستە بۆ پێست و نەرمكردن و لووسكردنی پێست كە وادەكات گەنجتر دەربكەویت. ئەم پرۆتینە لە زۆر جۆری خۆراكدا هەیە كە درەوشانەوەیەكی زیاتر بە پێست دەدات و لە پیربوون دەیپارێزێت . كاتێك بەرهەمهێنانی كۆلاجین لە پێستدا كەم ببێتەوە، ئەوە پێست تووشی چرچبوون و خەت دەبێت. هەرچەندە زۆر بەرهەمی جوانكاری هەن كە رێ لە پیربوون و چرچبوونی پێست دەگرن، بەڵام ئەم بەرهەمانە تەنیا كار لە رووكاری پێست دەكەن ئەگەر بتەوێت بە شێوەیەكی تەندروست بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد بكەیت، ئەوە پێویستە ئەو خۆراكانە بخۆیت كە بڕێكی باش كۆلاجین بە پێستت دەدەن.

ئەمانە هەندێكن لەو خۆراكانەی كە بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكەن:
یەكەم: شۆربای ئێسك، شۆربای ئێسك بە رهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكات چونكە ئێسك بڕێكی باش كۆلاجینی تێدایە و بەشداری لە لاستیكی پێست دەكات. نەك تەنیا وەك ژەمێكی تەندروست بەكار دەهێنرێت، بەڵكو چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگ بەلەش دەدات كە بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی پێست باشتر دەكات.

دووەم: ماسی، خواردنی ماسی بڕێكی باش ئۆمێگا 3 بەلەش دەدات و كۆلاجینی پێست زیاد دەكات زۆر پێویستە بۆ بنیاتنانی ئێسك و بەستەری نێوان ئێسكەكان باشتر دەكات. هەرچەندە گۆشتی ماسی بڕێكی باش كۆلاجینی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا خۆراكێكی باشە بۆ تەندروستی چاوەكان.

سێیەم: سەوزە رەنگ تۆخەكان، ئەو خۆراكانەی كە بەرێژەیەكی باش كۆلاجین بە پێست دەبەخشن وەك سەوزە رەنگ تۆخەكان. كەلەرمی پێَچاوپێچ و سپێناخ كە بڕێكی باش ڤیتامین سی لە پێكهاتنیاندا هەیە یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدەن. دەتوانرێت لە شۆربا یان لە زەڵاتەدا زیاد بكرێت یان لەگەڵ خۆراكەكانی تردا بخورێت.

چوارەم: میوە مزرەكان، میوە مزرەكان بڕێكی باش ڤیتامین سی بەلەش دەبەخشن و ئەمەش بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكەن. میوە مزرەكان وەك پرتەقاڵ و لیمۆ و سندی كە بڕێكی باش ڤیتامین سی بەلەش دەدەن. ئەم میوانە دەتوانرێت بە خاوی بخورێت یان لەگەڵ زەڵاتە بخورێت بەم شێوەیە بڕێكی باش پێكهاتەی خۆراكی بەلەش دەدات.

پێنجەم: سیر، یەكێكە لە كەرەستە سەرەكییەكانی چێشتخانە لە زۆر خواردندا بەكار دەهێنرێت و هەروەها یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات. سیر بڕێكی باش گۆگردی تێدایە كە جۆرێكە لە كانزا كە رێ لە تێكشكاندنی كۆلاجین دەگرێت، باشتر وایە بڕێكی زۆر سیر بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی كۆلاجین باشتر بكات. بەڵام بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان باشتر وایە سیر لەگەڵ خۆراكی تردا تێكەڵ بكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی كۆلاجینی زیاتر بێت.

شەشەم: پاقلە، خواردنی پاقلە زۆر باشە چونكە سەرچاوەی پرۆتینە لەگەڵ ترشی ئەمینی. كە پێویستە بۆ دروستكردنی كۆلاجینی پێست. زۆر جۆری پاقلەكان یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجینی پێست دەدەن، بۆیە پێویستە بەرێژەیەكی باش بخورێن.

ئەمانە چەند پێكهاتەیەكی خۆراكی گرنگن كە بە شێوەیەكی سروشتی یارمەتی باشتركردنی پێست دەدەن و رێ لە چرچی و ناڕێكی پێست دەگرن. 



وشە - ئاوات ئازاد