كۆمپانیای ئێچ تی سی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه كۆمپانیاكه هه‌ستا به دروست كردنی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایل كه ركابه‌ری دنیا ده‌كات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ئێچ تی سی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئێچ تی سی بۆ كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی ناوازه‌ترین دیزاین و هێزێكی یه‌كجار زۆره كه ده‌توانێت ركابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات له ڕووی خێراییه‌وه و به دوو شێوازی جیاواز دروست كراوه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.22 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی Full HD كه ئه‌مه‌یش ڕه‌ونه‌قێكی زۆر جوانی به‌خشیووه به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی هێز و خێرایییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی باش دروست كراوه چونكه ڕامی سێ گێگابایته و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه.
ئێچ تی سی یان HTC یه‌كێكه له كۆمپانیایه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی خاوه‌ن كواڵێتی به‌رز و به‌هێز، HTC كۆمپانیایه‌كی چینییه له 15 ئایاری ساڵی 1997 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چار وانگ چۆ"، ئۆفیسی سه‌ره‌كییان له شاری "نیو تایپی"ه له تایوان كه ئێسته HTC یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی خه‌یاڵییه.