یه‌كێتى بڕیارێكى ده‌كرد و پۆست له‌ ده‌یان كادرى وه‌رده‌گرێته‌وه‌

:: PM:04:07:22/08/2019 ‌
بە بڕیارێكی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرجەم پلە تایبەتەكانی یەكێتی كە لە بەغدا وەریان دەگرێت دەگۆڕدرێن، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، ئەو پۆستانە ساڵانێكە لە لایەن كەسانێك بەڕێوەدەبرێن و دەبێت بگۆڕدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی ئاب، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیاری گۆڕینی سەرجەم پۆستی پلە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان و لە عێراق دراوە و تەنیا ئەوانەی هەولێر زیاتر لە 150 پۆست دەبن و بەپێی بڕیارەكە سەرجەمیان دەگۆڕدرێن.

ڕوونیشی كردەوە كە پۆستەكانی حكوومەتی عێراق ئەوانەی پشكی یەكێتین و ساڵانێكە لەو پۆستانە ماونەتەوە و نەگۆڕدراون، ئەوانیش سەرجەمیان دەگۆڕدرێت.

 لای خۆیەوە محەمەد وەتمان ئەندامێكی تری سەركردایەتی یەكێتی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو پۆستانەی یەكێتی كە لە بەغدا وەریگرتوون لە بەڕێوەبەر و بریكار و ژمارەیان زۆر نییە و كەمتر لە 40 پۆست دەبن.

ئاماژەی بەوەیش كرد، پۆست هەیە زیاتر لە حەوت ساڵە كە پشكی یەكێتییە كەسێك بەڕێوەی دەبات، ئێستە كاتی ئەوە هاتووە سەرجەمی ئەو پۆستانە بگۆڕدرێن و كەسی باش بخرێنە شوێنەكانیان.

پۆستەكانی یەكێتی لە پلە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار پۆست دەبن بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم