سوودەكانی ماسكی زەردەچەوە بۆ پێست

:: PM:08:50:22/08/2019 ‌
زەردەچۆ بەشێوەیەكی گشتی بەكارهێنراوە وەك بەهاراتێك لە هندستاندا هەروەها وڵاتانی ئاسیا بەكاریدەهێنن زۆركات لە خواردن دروستكردندا بەكاردەهێنرێت یان دەتوانرێت وەك ماسكێك بۆ پێست بەكاربهێنرێت، زەردەچەوە چەندان سوودی هەیە وەكو كەمكردنەوەی هەوكردن و بەكتریا وە نارێكی پێست كەم دەكاتەوە. لێرەدا دەڵێن بۆچی زەردەچەوە بۆ پێست بەكاردەهێنرێت و چارەسەری چی دەكات؟.

یەكەم: بۆ پاككردنەوەی پێست بەسوودە، زەردەچەوە كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی هەوكردن هەروەها دەتوانێت پێستی مردوو لاببات. وە چارەسەری توێكڵدانەوەی پێست دەكات دەتوانرێت كەوچكێك زەردەچەوە لەگەڵ دوو كەوچك شۆفان تێكەڵ بكرێت و پاشان كەمێك ئاوی گوڵی بۆ زیاد بكە بۆ ماوەی 10 بۆ15 خولەك بۆ پێستت بەكاریبهێنە دواتر بە ئاو بیشۆ بەم شێوەیە هەست بە نەرم بوونەوە و شێداربوونەوەی پێستت دەكەیت.

دووەم: درەوشانەوە بە پێست دەدات، ئەگەر بتەوێت پێستت بەشێوەیەكی سروشتی بدرەوشێتەوە ئەوە پێویستە زەردەچەوە بەكاربهێنرێت. تەنیا پێویستت بە كەوچكێك هەنگوین دەبێت لەگەڵ كەمێك زەردەچەوە و كەوچكێك ماست و كەمێك ئاوی لیمۆ بە باشی هەموو ئەم پێكهاتانە تێكەڵ بكە و پاشان پێستت پاك بشۆ و ووشكی بكەوە و دواتر ماسكەكە بەكاربهێنە بۆماوەی 20 خولەك بەجێی بهێڵە و دوایی ئەو ماوەیە بەئاو بیشۆ.پاشان هەست بە رووناك كردنەوەی پێستت دەكەیت.

سێیەم: پێست رووناك دەكاتەوە، هەندێك كات پێست تووشی تاریك بوون و گۆرینی رەنگ دەبێت بەهۆی تیشكی خۆر و ئەو كاریگەریانەی كەلەسەر پێست دەردەكەون. بەڵام دەتوانرێت ئەم گرفتە بە بەكارهێنانی زەردەچەوە چارەسەر بكرێت هەروەها ئاوسانی پێست كەم دەكاتەوە بۆئەم چارەسەرە تەنیا پێویستت بە كەچكێك ئاوی لیمۆی تازە و نیو كەوچكی چا زەردەچەوە پاشان هەردوو پێكهاتەكە تێكەڵ بكە بۆ پێستت بەكاریبهێنە بۆ ماوەی 15 خولەك پاشان بە ئاوی شیلەتێن پێستت بشۆ. 




وشە - ئاوات ئازاد