بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی كچه كه‌پڵه‌كه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێری تۆپی پێی پرتوگالی و جیهانی بووه‌ته باس و خواسی هه‌وادارانی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی به جلی ژێره‌وه ده‌ده‌كه‌وێت.
جۆرجینا رۆدریگز كچه هاوڕێ و كه‌پڵی كریستیانۆ ڕۆناڵد له و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكی ریكلامكردن بۆ جلی ژێره‌وه كردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێكی تر به جۆری جیا جیای جلی ژێره‌وه ده‌رده‌كه‌ون و ریكلام بۆ ئه‌و ماركه بازرگانییه ده‌كه‌ن.
رۆدریگزی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به مێینه‌یی خۆیه‌وه به‌وپه‌ڕی كهشخییهوه له وێنه‌كان به جلی ژێره‌وه ده‌ركه‌وتووه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كهپڵهی ڕۆناڵد له ریكلامی ئه‌و جۆره ماركهیهی جلی ژێره‌وه، هه‌وادارێكی یه‌كجار زۆر ڕوو له كڕینی ئه‌و جۆره ماركه‌یه بكه‌ن و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری قازانجێكی یه‌كجار گه‌وره و زۆر بكات.
جۆرجینا رۆدریگز له شاری جاكای باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسپایان و هاوسنووری فڕه‌نسا له دایكبووه و پێشتر وه‌ك گارسۆن له شاره‌كه‌ی خۆی كاری كردووه و دواتر به‌ره‌و بریستۆلی ئینگلته‌را ڕۆیشتووه و له‌وێ ماوه‌ته‌وه، دواجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌درید و وه‌ك یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی كاركرد له فرۆشگه‌كانی گوتشی ده‌ستی به‌كار كردووه.