كونسوڵخانەی ئەمەریكا پێدانی ڤیزای ڕاگەیاند

:: AM:11:49:24/08/2019 ‌
كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان پێدانی ڤیزای ڕاگەیاند بە هاووڵاتییان و داواكارە نەكەونە ژێر فێڵی كەسانێك بۆ پارە پێوەندیتان پێوە دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو 24ـی ئاب، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لە ئاگەدارییەكی هاتووە، مەهێڵە هەڵتبخەڵەتێنن ئەگەر پێوەندییان پێوە كردیت یان نامە یان تەلەفۆن یان ئیمێڵیان بۆ ناردی.

ڕوون كراوەتەوە، لە پێوەندییەكە داوای ‌حەواڵەكردنی پارە لە بەرانبەر پێدانی ڤیزا، پێویستە وەك كاری ساختە ڕەچاوی بكەیت و خۆتی لێ بەدوور بگریت.

باس لەوەش كراوە، ئێستە دەتوانن ئەم لینكە بۆ زانیاری لەبارەی شێوەی دروستی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ڤیزای ئەمەریكا: https://tinyurl.com/y5usdczf   پڕ بكەنەوە و لەم لینكەش بۆ زانیاری لەبارەی شێوازی یاسایی كۆچكردن بۆ ئەمەریكا: https://tinyurl.com/y38yaobx بزانن.

ساڵانە ئەمەریكا لە ڕێی كێبەركێی چانس چەندان هاووڵاتی وەك پەنابەر لەو وڵاتەی وەردەگرێت و بەشێكیشیان مافی مانەوەیان پێ‌ دەدرێت.



وشە - رامیار جەواد