دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانى ده‌روونى ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت به گۆڕینى شێوازى ژیان و خۆراكى ته‌ندروست. یان خه‌وێكى باش و خواردنى باش و وه‌رزشكردن كار له په‌ستانى ده‌روونى ده‌كات و باشترى ده‌كات. ئه‌مانه هه‌ندێكن له‌و گژوگیایانه‌ى كه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ى
فشاریان هه‌یه.
یه‌كه‌م: سركه‌ى سێ‌و، سركه‌ى سێ‌و كاریگه‌رییه‌كى راسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى شه‌كرى خوێَن و رێ له شه‌كه‌تى ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت وزه‌ى له‌ش ده‌هێڵێته‌وه.
ته‌ندروستى له‌ش به گشتى باشتر ده‌كات كۆنترۆڵى شه‌كرى خوێن ده‌كات و ته‌نانه‌ت وزه‌ى له‌ش ده‌پارێزێت. ده‌توانرێت سركه‌ى سێ‌و له‌گه‌ڵ ئاوى گه‌رم یان سارد تێكه‌ڵ بكرێت پاشان دوایى بیخۆره‌وه به‌م شێوه‌یه ته‌نیا له 95 خوله‌كدا هه‌ست به باشتربوون ده‌كه‌یت.
سركه‌ى سێ‌و چه‌ند كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات وه‌ك ره‌نگه زیان به ددان بگه‌یه‌نیت، ره‌نگه زیان به‌كردارى هه‌رس بگه‌یه‌نێت یان ببێته هۆى كزانه‌وه‌ى قوڕگ.
دووه‌م: مۆز، مۆز بڕێكى باش ڤیتامین سیى تێدایه كاریگه‌ره پێكهاته‌ى خۆراكى به‌له‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها زیانى خانه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه كه هۆكارێكه بۆ دروستبوونى په‌ستانى ده‌روونى.
سێیه‌م: گوێز هیند، گوێز هیند به‌هۆى بونى ئه‌و پێكهاتانه‌ى كه تێیدایه بارى ده‌روونى باشتر ده‌كات و رێ له په‌ستانى ده‌روونى ده‌گرێت . گوێز هیند رێژه‌ى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكێ ده‌دات.
چواره‌م: نیسك، بڕێكى باش ڤیتامین بى تێدایه كه ماندوویه‌تى و شه‌كه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه. ئاستى وزه‌ى له‌ش باشتر ده‌كات و هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له په‌ستانى ده‌روونى ده‌گرێت.
پێنجه‌م: شۆفان، باشتر وایه شۆفان و میوه‌ى تازه تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ دڵۆپێك هه‌نگوین و به‌یانیان بخورێت، به‌م شێوه‌یه بارى ده‌روونى باشتر ده‌كات و وزه‌یه‌كى زۆر به‌له‌ش ده‌به‌خشێت و هۆرمۆنى سه‌روته‌نین هان ده‌دات كه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونى مرۆڤ، هه‌روه‌ها به هۆرمۆنى به‌خته‌وه‌رى ناسراوه.
شه‌شه‌م: ماست، ماست بڕێكى باش كالیسیۆمى تێدایه و كاریگه‌رى فشارى ده‌روونى كه‌م ده‌كاته‌وه و بڕێكى باش به‌كتریای سوودبه‌خشى تێدایه كه خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه. باشتر وایه ماست له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان بخورێت بۆ ئه‌وه‌ى سوودێكى زیاتر به‌له‌ش بگه‌یه‌نێت.