سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى له سه‌رۆكایه‌تى فڕه‌نسا ئاشكراى كردووه، ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى پێشنیازى بۆ تره‌مپ كردووه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى رێ به ئێران بدرێت نه‌وتى خۆى هه‌نارده بكات، بۆ ئه‌مه‌یش مه‌رجێكى داناوه.
ئاژانسى
ئاسۆشێیتید پرێس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى ئاب، لێدوانى به‌رپرسێكى دیپلۆماسى سه‌رۆكایه‌تى فڕه‌نساى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا پێشنیازێكى ماكرۆنى له‌باره‌ى نه‌وتى ئێران ئاشكرا كردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى ماكرۆن پێشنیازى بۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه، رێ بدات بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ئێران نه‌وتى خۆى هه‌نارده بكات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌بێت پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم بوه‌ستێنێ.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌م پێشنیازه‌ى ماكرۆن به‌شێكه له پلانێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كارى له‌سه‌ر كردووه.
له مانگى ئایارى ساڵى 2018 دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى دا وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بكشێته‌وه و دواتر به چه‌ند قۆناغێك كۆمه‌لێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.
كۆمه‌ڵێك له سزاكان له مانگى تشرینى دووه‌مى هه‌مان ساڵ بوو كه رێ نادات ئێران نه‌وتى خۆى به‌وڵاتانى دنیا بفرۆشێت.