جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشکرای
دەکات، بڕیاره له چوارچێوه‌ی 22 پڕۆژه كه واژووی لەسەر کراوە، نزیكه‌ی 17 هه‌زار
یه‌كه‌ی یشتهجێبوون له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامۆستایان
دروست بكرێن و له ئێستادا ته‌نیا بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی
پێویسته و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش به‌لێنی داوه بە رژدی کاری بۆ بكات.
ئەمڕۆ یەکشەم 25ی ئاب، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌ۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بە
"وشه"ی راگەیاند، وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان 22 گرێبه‌ستمان
واژوو كردووه له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی
نیشیتهجێبوون بۆ مامۆستایان به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن، به‌ڵام به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی
باڵای وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان راگیراون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان
كردووه و داوامان كردووه پێوەست بەو بابەتە بڕیارێك ده‌ربكه‌ن، ئه‌وانیش لای
خۆیان باسیان له‌وه كردووه كاری رژدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه
جێبه‌جێ بكرێن.
"ئومێدی زۆرمان هه‌یه
ده‌سته‌ی باڵای وه‌به‌رهێنان بڕیارێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه
و ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه دروست بكرێن بۆ خزمه‌تی مامۆستایان"
عەبدولواحید محەمەد وای گوت.
جێگری سه‌ۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان دووپاتی
دەکاتەوە، بەپێی ئه‌و 22 پڕۆژه‌ی ئواژوومان لەسەر كردووه، نزیكه‌ی 17هه‌زار یه‌كه‌ی
نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و بە قیستی درێژخایەن
پێیان دەدرێت.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم