له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست به هه‌زاران هاووڵاتی سلڤادۆری وڵاتی خۆیان جێهێشت و به‌ره‌و خاكی هیندۆراسی دراوسێیان كۆچیان كرد، به‌هۆی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌تی هیندۆراس بۆ جووتیاران و به‌خشینی زه‌وی به خه‌ڵك، له 1969 ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی سلڤادۆر له هیندۆراس گه‌یشته 350 هه‌زار كه‌س، هیندۆراسییه‌كانیش ئه‌مه نیگه‌رانی كردبوون و ڕق و تووڕه‌یی و شه‌ڕ میدیا له نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌ی سه‌ند، تا دواجار له یاریی جامی جیهانی 1970 كه هه‌ردوو وڵات رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه،
جه‌نگ له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوولا به‌رپا بوو و سه‌ری كێشا بۆ جه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه.
حكوومه‌تی هیندۆراس به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌رال ئۆزوالدۆ لۆپێز ئه‌ریلانۆ ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی گرته ده‌ست و به توندی دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانی هیندۆراس له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانی سلڤادۆری وه‌ستایه‌وه، پشتیوانی توندڕۆكانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ هیندۆراسییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
گرووپه توندڕۆكه‌ی هیندۆراس فشاری زۆریان له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست كرد، به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌ت له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی هێرشكردنه سه‌ر سلڤادۆر كرد، به‌وه‌ی به پلانی سیاسی و بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی هیندۆراس په‌نابه‌ری ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن سلڤادۆره‌وه به توندی ڕه‌تكرایه‌وه، جیا له‌وه‌یش هه‌ڵمه‌تی گرتنی په‌نابه‌رانی سلڤادۆر ده‌ستی پێ كرد و له گرتووخانه‌كان ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر ده‌دران، ئه‌و پرۆسه‌یه تا 1969 به‌رده‌وامی هه‌بوو و وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی سلڤادۆریش ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ركۆنه كردنی سزا و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سلڤادۆرییه په‌نابه‌ره‌كان بوو له هیندۆراس.
له 1969 كاتێك حكوومه‌تی هیندۆراس یاسای چاكسازی كشتوكاڵی ڕاگه‌یاند، به گوێره‌ی یاساكه ماف له په‌نابه‌ره سلڤادۆرییه‌كان سه‌نرایه‌وه كه ئه‌و زه‌وییانه‌ی كڕیویانه به خاوه‌نی زه‌وییه‌كان بمێننه‌وه، به‌ڵكوو دووباره زه‌وییه‌كانی به‌سه‌ر جووتیارانی هیندۆراس دابه‌ش كرده‌وه، ئه‌مه‌یش ناره‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی په‌نابه‌رانی لێ كه‌وته‌وه، چونكه ئه‌وان به پاه‌ر زه‌وییه‌كانیان له خه‌ڵكی هیندۆراس كڕیبووه‌وه.
گرژی و به‌ریككه‌وتنی هاووڵاتییانی هه‌ردوولا له هه‌ندێك ناوچه‌كه ڕووی دا، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵاتی نه‌خسته جه‌نگه‌وه، تا له شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1970 له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ردوو وڵات ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له یاری هاتن كه له تیگۆسیگالبای هیندۆراس ئه‌نجام درا، هیندۆراسییه‌كان توانیان به گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر یارییه‌كه ببه‌نه‌وه، له یاری چوونیش هیندۆراس له سلڤادۆر به سێ گۆڵی بێ به‌رانبه‌ری دۆڕاند.
هه‌ردوو یارییه‌كه له دۆخێكی زۆر گرژ و پڕ له ڕق و دروشمی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دژایه‌تی یه‌كتر ئه‌نجام درا، دوای دوورخستنه‌وه‌ی هیندۆراس له جامی جیهانی، ئه‌مجاره یاری مه‌كسیك و سلڤادۆر له هیندۆراس ئه‌نجام درا، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی هیندۆراس هێرشیان كرده سه‌ر هانده‌رانی سلڤادۆر، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو حكوومه‌تی سلڤادۆر ته‌واوی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی پچڕاند، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه هیندۆراس هیچ ڕێوشوێنێكی بۆ گرتنی ئه‌و كه‌سانه نه‌گرتووه‌ته به‌ر كه هێرشیان كرده سه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی سلڤادۆر.
گرژییه‌كان ڕوویان له زیادبوون كرد و سنووری هه‌ردوولا به ڕووی یه‌كتر داخرا و حكوومه‌تی هه‌ردوولایش هێزی زۆریان ڕه‌وانه‌ی سنووری یه‌كتر كرد، له 14ی ته‌مووز/یۆلیۆی 1970 هێزی ئاسمانی سلڤادۆر هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندان ئامانج له ناو خاكی هیندۆراس، به‌مشێوه‌یه جه‌نگی قورسی نێوان هه‌ردوولا وڵات ده‌ستی پێ كرد و سلڤادۆرییه‌كان پێشڕه‌وییان كرد و تا نزیك هه‌رێمی نویڤا ئۆكۆتیبیكی هیندۆراس پێشڕه‌وییان كرد.
دواجار هیندۆراسییه‌كان به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی سلڤادۆریان خسته خواره‌وه و به‌ره‌ی به‌رگری له داگیركاری خاكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سلڤادۆره‌وه ڕاگه‌یه‌نراو و خه‌ڵك و سوپا به‌یه‌ك ده‌ست ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سلڤادۆر بوونه‌وه، هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ساز كرد و داوای له سلڤادۆر كرد به په‌له خاكی هیندۆراس به‌جێ بهێڵێ و هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی سلڤادۆر به توندی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
سلڤادۆریییه‌كان سوربوون له‌سه‌ر پاراستنی خه‌ڵكه په‌نابه‌ره‌كه‌یان له خاكی هیندۆراس و ئه‌وه‌یشیان كرده مه‌رجی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هیندۆراس، تا ئه‌گه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانی پاراستنی سلڤادۆرییه‌كانی ناو خاكی هیندۆراس واژوو نه‌كات، ئه‌وان له ناو خاكه‌كه‌ی ناكشێنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕه‌وی زیاتریان كرد.
هه‌رچه‌نده له ڕووكه‌ش دا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه سلڤادۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام قوربانییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی به 250 سه‌ربازی هیندۆراسی و دوو هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كۆتایی هات، هاوكات سلڤادۆرییه‌كانیش دوو هه‌زار كه‌سیان له ده‌ست دا، به‌ڵام زیاتر له 130 هه‌زار په‌نابه‌ری سلڤادۆریش ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان كرانه‌وه، كه ئه‌مه‌یش دواجار بووه هۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له كه‌رتی كار و ئابووری سلڤادۆر و وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره كرده‌وه.