چه‌ند ڕۆژێك دوای ئاهه‌نگی
توركیا به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره و باوه‌ڕپێنه‌كراو له ڕیزه‌كانی سوپای توركیا دروست بووه و پێنج گه‌وره جه‌نه‌راڵی سوپا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته خانه‌نشین بكرێن.
سه‌رچاوه و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و پێنج جه‌نه‌راڵه دووانیان به‌رپرسی هێلی چاودێری و به‌رگری توركیا له ئیدلبی سووریا و ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له باكوری سووریا، ئه‌وانه‌ی تریش به‌رپرسی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقن.
میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رگیز پێشبینی ڕوودانی حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه له ڕیزه‌كانی دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای ناتۆ نه‌كراوه و ئه‌مه پێشهاتێكی زۆر جیاوازه، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نه‌ڕالانه‌یش، سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هاتووه، كه ته‌واوی ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپا كه پشتیوانی كوده‌تایان كردووه له كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه و خانه‌نشین ده‌كرێن، هاوكات ئه‌فسه‌رانی تازه پێگه‌یشتوو و گه‌نج ده‌نێردرێنه شوێنه‌كانیان و پله‌یان به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام جه‌نه‌راله ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كان به ته‌واوی دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاونه‌ته‌وه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه گه‌نجه‌كان كه‌م ئه‌زموون و بێ توانان و به ته‌واوی زیان به سوپا ده‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان، هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژی سه‌ربازی له توركیا شه‌ش تا هه‌شت سه‌عاتی ده‌خایاند، به‌ڵام دوا كۆبوونه‌وه ته‌نیا یه‌ك سه‌عاتی خایاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپا ئاماده‌نه‌بوون هیچ ڕاوێژ و ورده‌كارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن و به ته‌واوی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان نیگه‌ران بوون.
https://www.skynewsarabia.com/world/1278576-%D8%A7%D9%94%D8%B1%D8%AF%D9%88%D8%BA%D8%A7%D9%86-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%86%D8%B1%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA-%D9%87%D8%B2%D8%A9-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%A7%D8%AE%D9%84-%D8%AA%D8%B6%D8%B1%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A