ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه له شارۆكه‌ی بیاریتسی باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسا، به توندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی تر بووه‌ته كێشه و ده‌مه‌قاڵه‌ی به‌هۆی خواستی ئه‌وان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ ناو گرووپه‌كه.
گاردیان له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه،
تره‌مپ به توندی ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته وڵاتانی دیموكرات و لیبرال له نێو ئه‌و گرووپه بن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ن و ناشیانه‌وێ باسی لێ بكرێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به میدیاكانی ڕووسیای ڕاگه‌یاندبوو، كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی حه‌وت داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ نێو گرووپه‌كه ده‌كه‌ن و سووریش ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان، هاوكات سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانیش دووپاتیان كرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی باسه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی توندی تره‌مپ وایكردووه حه‌وت وڵاته‌كه نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ نێو گرووپه‌كه.
پێشتر ڕووسیا یه‌كێك بوو له ئه‌نجامی ئه‌و گرووپه و به گرووپی هه‌شت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه ناوده‌برا، به‌ڵام دواتر به‌هۆی فشاری ئه‌مه‌ریكا و ناڕه‌زایی ئه‌وروپا له‌سه‌ر داگیركردنی دوورگه‌ی كریمای ئۆكرانیا، سه‌رجه‌میان هاوڕابوون له ده‌ركردنی مۆسكۆ له‌و گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه.
حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه بریتین له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ژاپۆن و ئیتاڵیا.