لیستی مووچەی سێشەم و چوارشەم ڕاگەیەنرا

:: AM:10:28:26/08/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی خانەنشینی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و رۆژی چوارشەمیش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی ئاب، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی سێشەم مووچەی خانەنشینی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و ڕۆژی چوارشەمیش مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بە دابەشكردنی مووچەی ئەو دوو شوێنە كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد