ره‌نگه ئه‌و هه‌واڵه بخوێنیته‌وه، خه‌یاڵت بۆ ئاده‌م و حه‌وا بچێ و بڵێى ئه‌وانن یه‌كه‌م سه‌رپێچییان كردووه و ره‌وانه‌ى زه‌وى كراون، به‌ڵام بابه‌ته‌كه به‌م جۆره نییه. به‌ڵكو به دروستى هاووڵاتییه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ى كێشه‌ى سه‌ره‌كى بێت ئه‌وه‌یه چ یاسایه‌ك سزاى ئه‌و تاوانباره ده‌دات، چونكه له‌سه‌ر گۆى زه‌وى نه‌كراوه.
سومه‌ر وردن كه ژنه ئه‌فسه‌رێكى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا بووه و پێشتر دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئان ماكلین هه‌بووه، كه ئه‌ویش ژنێكه له ده‌زگاى ناساى ئه‌مه‌ریكى كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وان گه‌شت بۆ بۆشایى ئاسمان ده‌كات.
سه‌ره‌تاى به‌سه‌رهاته‌كه به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، وردن له‌میانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى بۆى ده‌ركه‌وتووه ماكلین ئاگادارى هه‌ژمارى بانكى ئه‌وه و زانیارى له‌سه‌ر بوارى دارایى ئه‌و هه‌یه، بۆیه كه خۆى له‌بوارى هه‌واڵگرى كارى كردووه، هه‌وڵ ده‌دات نهێنییه‌كه بزانێت بۆ ئه‌مه‌یش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات. دواجار له بانك پێى راده‌گه‌یه‌نن هه‌ژمارى بانكى له لایه‌نى كه‌سێكى تره‌وه هاك كراوه. كاتێك بانكه‌كه‌یش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ ده‌رده‌كه‌وێت هاككردنه‌كه له‌رێى كۆمپیوته‌رێك بووه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ ده‌زگاى "ناسا"ى ئه‌مه‌ریكى ده‌گه‌ڕێته‌وه و كرده‌وه‌كه‌یش له بۆشایى ئاسمانه‌وه كراوه.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو ژنه هاوڕه‌گه‌زبازن و پێشتر له ساڵى 2014 هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌ڵام دواتر به‌هۆى منداڵێكه‌وه كه هى وردنه، كێشه‌یان له نێوان دروست بووه له ساڵى 2018 جیا بوونه‌ته‌وه.
دواى جیابوونه‌وه‌یان ماكلین هه‌ندێك زانیارى به‌هۆى ناسنامه‌ى منداڵه‌كه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و توانیویه‌تى هه‌ژمارى بانكى وردن هاك بكات.
وردن و خێزانه‌كه‌ى له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ده‌زگاى ناسا تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌زگاكه‌یش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، ئه‌وكاته ماكلین له یه‌كێك له وێستگه‌كانى ناسا بووه له بۆشایى ئاسمان. هه‌ر ئه‌و خێزانه به فه‌رمى له ده‌زگاكانى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت، چونكه یه‌كه‌م تاوانه له مێژوودا له بۆشایى ئاسمان ئه‌نجام بدرێت.
ئان ماكلین كێیه؟ ئان یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى به پێشه‌نگ ناسراوه له بوارى بۆشایى ئاسمان، دوایین جار ناسا بڕیارى داوه ئه‌و ژنه هه‌نارده‌ى سه‌ر مانگ بكات. به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیارى دادگا ناسا پاشگه‌ز بكاته‌وه. پێشتر ئان ماكلین له یه‌كێك له زانكۆ سه‌ربازییه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ناوى وێست پۆینت خوێندوویه‌تى، ماوه‌یه‌ك له عێراق وه‌ك سه‌رباز كارى كردووه، دواتر له ساڵى 2013 چووه‌ته ناسا و له‌گه‌ڵ ئه‌وان كار ده‌كات.
ئان شه‌ش مانگ له وێستگه‌یه‌كى بۆشایى ئاسمان بوو، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى لێكۆڵینه‌وه ئان ماكلین ددانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه، به‌ڵام نكۆڵى له‌وه كردووه كارێكى ناشیاوى كردبێت.
به‌م شێوه‌یه ئان ماكلین ئه‌و ژنه ده‌بێت كه یه‌كه‌م تاوانى له بۆشایى ئاسمان ئه‌نجام داوه. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه كۆمه‌ڵێك پرسیارى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى تاوان له بۆشایى ئاسمان له‌لایه‌ن میدیاكانى دنیا ورووژێنراوه، گرنگترین پرسیار له‌وانه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر تاوانێك له بۆشایى ئاسمان بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا به چ سزایه‌ك تاوانباره‌كه سزا ده‌درێت؟ ئه‌م پرسیاره لۆجیكییه چونكه یاساكان به‌گوێره‌ى جیۆگرافیا و سنوورى ده‌وڵه‌تان ده‌گۆڕێن، به‌تایبه‌تی ئه‌م تاوانانه‌یش له‌سه‌ر گۆى زه‌وى روو ناده‌ن.
ماڵپه‌ڕى
BBC كه راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵى داوه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه. ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێ چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى هه‌یه پێشتر ئه‌و پێنج ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر رێككه‌وتوون كه وێستگه‌ى گه‌ردوونیان له بۆشایى ئاسمان هه‌یه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یش بریتین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، یه‌كێتى ئه‌وروپا "وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى یه‌كگرتوو" و ژاپۆن و كه‌نه‌دا.
ئه‌و چوارچێوه یاساییه بۆ رێكخستنى وێستگه و ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه له بۆشایى ئاسمانن. به‌ڵام دووپات له‌سه‌ر جیۆگرافیا و شوێن ناكاته‌وه، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌كاته‌وه كه تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه. بۆ نموونه كه‌سێكى كه‌نه‌دى له بۆشایى ئاسمان تاوانێك ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به یاساى كه‌نه‌دى سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌رتاوانباره‌كه رووسى بوو ئه‌وا یاساى رووسى به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌باره‌ی ئه‌وروپایش به‌هه‌مانشێوه هه‌ر وڵاتێك یاساكه‌ى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام نابێت وڵاتانى ئه‌وروپا سنوورى جێبه‌جێكردنى خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى بۆشایى ئاسمان فراوان بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر تاوانبار له‌دژى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ردوونى وڵاتێكى تر تاوانى كردبێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌تى تاوانبار ده‌بێت هاوكار بێت له راده‌ستكردنه‌وه و هاوكاریكردنى یاسایى. له‌كاتێكدا باس له په‌ره‌پێدانى گه‌شتیارى گه‌ردوونى ده‌كرێت له بۆشایى ئاسمان وڵاتانى رۆژئاوا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه یاسایه‌ك بۆ پاراستنى ئه‌م گه‌شتانه دابنێن.