شه‌راره ئیبراهیم /25 ساڵ/ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. ماوه‌ی پێنج ساڵه كاری فاشیۆن و مۆدێل ده‌كات. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، كاندیدی شاجوانی ئێران بووه بۆ ساڵی 2018، به‌ڵام ڕێكلامی بۆ خۆی نه‌كردووه بۆیه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. به‌ڵام ئێسته‌یش دڵی خۆشه به‌وه‌ی له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدار بووه.
شه‌راره ئیبراهیم، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، جگه له مۆدێل و فاشیۆن، خۆی به ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت، بۆیه هه‌وڵی داوه زیاتر له‌و بواره‌دا كار بكات. هه‌رچه‌ند دووپاتی ده‌كاته‌وه كه حه‌زی ئه‌و بۆ ئه‌كته‌ری زیاتر وه‌ك خولیایه‌ك بووه.
ئه‌و ده‌ڵێ، خه‌ریكی چه‌ند كارێكه له بواری فاشیۆن و مۆدێلینگ و جگه له‌مانه، شانۆ و سینه‌ما وه‌ك دوو مێدیومی گه‌وره و سه‌ره‌كی بۆ ده‌ڕبڕینی هه‌ست و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ به گرنگ هه‌ژمار ده‌كات. شه‌راره روونی ده‌كاته‌وه "له هه‌ردوو بواردا هه‌وڵم داوه فێر بم، به‌ڵام رۆحم زیاتر له سینه‌ما نزیكتره".
به‌گوته‌ی شه‌راره ئیبراهیم، خۆماندووكردن و ئیشكردن له هه‌ر بوارێكدا، ده‌بێ ببێته به‌شێك له ژیان و ببێته ڕێیه‌ك بۆ گوزه‌ران، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆر سه‌رنجی نه‌داوه به‌م بوارانه‌ی كه به‌شی ده‌روون و رۆحی كۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌ری و زیاتر كار به روانگه‌یه‌كی داراییه‌وه ده‌بینن، بۆیه له كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌رنج ده‌درێته باری جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌ك رۆحی.
زیاتر گوتی، "كێشه‌ی سه‌ره‌كی من و گشت هاوكارانم له بواری مۆدێلدا ئه‌وه‌یه به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه مۆدێلینگ وه‌ك هونه‌رێكی پڕ بایه‌خ وه‌رناگرن، بگره له دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆیه ئاواتی ئه‌و رۆژه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌خوازم كه وه‌ك وڵاته پێشكه‌وتووكانی دنیا ئه‌م سه‌رنجه بدرێ به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر به گشتی و مۆدێلینگ به تایبه‌تی."
وشه/ گه‌رمیان گلی