ماڵی وەفایی نۆژەن دەكرێتەوە

:: PM:12:08:31/08/2019 ‌
ماڵی وەفایی ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی شوێنەكە و هەركەسێك كتێبی چاپكراوی دەوێت بەشێك لە كتێبەكان لە كۆگا ماون.

ئەمڕۆ شەموو 31ـی ئاب، لە ئاگەدارییەكی ماڵی وەفایی هاتووە، خوێنەران و هەر كتێبفرۆشێك چاپكراوەكانی ماڵی وەفایی بوێت، هەندێك لە كۆگا ماون و بەداشكانی %50 دەیفرۆشین.

ڕوون كراوەتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو نۆژەنكردنەوەی ماڵی وەفایی دەست پێ بكات.

ڕۆژی یەكشەم 14ـی تەمووز، سۆران عەزیز خاوەنی ماڵی وەفایی بۆ چاپكردنی كتێب بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەم فەرهاد پیرباڵ لە ماڵی وەفایی كۆڕی هەبوو چەند كتێبێكی نوێی لە چاپ دراوەتەوە.

ڕوونی كردەوە، دوای كۆڕەكە داوای هەزار كتێبی كرد پێی بدەین، ئێمەش پێمان گوت تەنیا دەتوانین 150 كتێبت پێ‌ بدەین، بۆیە هەڕەشەی لێ كردین.

باسی لەوەش كرد، سەعات دووی شەوی ڕابردوو هاتووەتە ماڵی وەفایی و سەرجەم ناوەندەكەی سووتاندووە زیانێكی زۆری پێ گەیاندووین و بە لایەنگری كەسایەتییەكیش تۆمەتباری كردووین.

ماڵی وەفایی دەكەوێتە نزیك چوارڕیانی كشتوكاڵی هەولێر، شوێنێكە بۆ بڵاوكردنەوە و لە چاپدانی كتێب و كۆڕ و سیمیناری شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیرانی هەولێر.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 2609 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌