وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی ئەو
قوتابخانە و پەیمانگا نا حکوومییانە دەرکرد کە یاری بە نرخەکان دەکەن.
ئەمڕۆ شەموو 31ی ئاب، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی
هەرێمی کردستان لەگەڵ نوێنەرانی قوتابخانە و باخچە و پەیمانگا نا حکومییەکان
کۆبوویەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکە وەزیری پەروەردە بە میدیاکانی راگەیاند، چەند
فەرمانێکی وزاریمان بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تایبەت
بە خوێندنی ناحکوومی دەرکردووە.
لەبارەی نرخی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگا نا حکومییەکان وەزیری
پەروەردە رای گەیاند، هەر قوتابخانە و باخچە و پەیمانگایەکی نا حکوومیی یاری بە
نرخەکان بکات، لە رووی دارایی و ئیداریی سزا دەدرێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری پەروەردە لە کاتێکدایە لە چەند ساڵی رابردوو قوتابخانە و پەیمانگا
نا حکومییەکان بەبێ هیچ چاودێرییەک نرخی خوێندنیان بەرز دەکردەوە و بە شێوەیەک
هەندێک لە قوتابخانەکان نرخەکانیان لەچاو سێ ساڵی رابردوو دوو هێندە لێکردووە و
حکوومەت هیچ نرخێکی دیاریکراوی بۆ دانەناون.