له هه‌ڵبژاردنی دووه‌می ئیستانبوڵ گه‌ل به ئاكپارتى گوت: به‌سه و بوه‌سته.
تا دێت ره‌وشی توركیا ئاڵۆز ده‌بێت، دوای لادانی سێ سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ده‌په و دانانی قه‌یوم له پۆسته‌كانیان، ئه‌و حزبه كوردییه هاتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى توركیا به‌ره‌و دیكتاتۆریی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه. دیلان ته‌شده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، هه‌ڵبژاردن له توركیا به‌های نه‌ماوه. هاوكات له‌باره‌ی نوێترین رووداوه‌كانی توركیا و هه‌ڵوێستی پارته‌كه‌ی ده‌دوێ.
دوای لادانی سێ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه، ره‌وشی ئێسته‌ى توركیا و باكوری كوردستان چۆنه؟
زیاتر له چوار ساڵه له كوردستانی باكور، ئاكپارتى زۆر به توندی سیاسه‌تى خۆی ده‌سه‌پێنێت و رۆژ دوای رۆژ گوشاری زۆر ده‌خاته سه‌ر هه‌ده‌په و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى باوه‌ڕیان به چاره‌سه‌ری پرسی كورد هه‌یه به ئاشتییانه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به چاره‌سه‌ری دیموكراسی هه‌یه به هێزی تیرۆریست ده‌یانناسێنێت و هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.
ئه‌و سیاسه‌ته له چوار ساڵى رابردوو زۆر به سه‌ختى جێبه‌جێ كرا و زۆر له سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی باژێڕه كوردییه‌كان هاتنه گرتن و قه‌یومیان له جێیان دانا، پاش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی دووه‌می شاره‌وانی ئیستانبوڵ، گه‌ل به توندی وه‌ڵامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئاكپارتی به‌رانبه‌ر به دیموكراسیی و كورد دایه‌وه و پێیانگوت "به‌سه و بوه‌سته".
پاش هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ، جارێكی تر ئاكپارتى ئۆپراسیۆنی دژ به ناوچه كوردییه‌كان ده‌ست پێ كرد و له 19ـی ئاب ده‌ستى به‌سه‌ر سێ شاره‌وانیی گه‌وره‌ی كورد گرت. ئه‌مه‌ی رووی دا دوژمنكارانه بوو، ئه‌وان هێشتا كوردیان نه‌ناسیوه، به‌ڵام سه‌لماندیان نه‌ژادپه‌رستن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر كوردا سه‌پاند، به‌ڵام تا دێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ناوچه كوردییه‌كان و شاره‌كانی تری توركیا دژ به‌و ئۆپراسیۆنه به‌رز ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت توركه‌كانیش باوه‌ڕ به پاساوه‌كانی ئاكپارتى ناكه‌ن و پێیان وایه گۆڕینی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كارێكی دوژمنكارانه‌یه كه به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وان تێده‌گه‌ن ئه‌وه‌ى روو ده‌دات بۆ دیموكراسیى توركیا و هه‌ڵبژاردن له توركیا مه‌ترسییه‌كی مه‌زنه.
ئێسته هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئاكپارتى باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر له سندووقه‌كانی ده‌نگدان براوه نه‌بێت، ئه‌وا سیاسه‌تى قه‌یوم له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه توركیا بباته قۆناغێكی مه‌ترسیدار.
كه‌واته دیموكراسیی و هه‌ڵبژاردن هیچ به‌هایه‌كیان نه‌ماوه؟
ئه‌و مه‌ترسییه ته‌نیا له‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كه بۆ ته‌واوی توركیایه و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تى ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكى شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌رانبه‌ر به ناوچه كوردییه‌كان، هۆشداری دا، پێی گوت ناهێڵین له ئیستانبوڵ هه‌ندێك بیروڕا بمێنێت.
ئه‌مجاره باسه‌كه ته‌نیا دژ به كورد نییه، ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به ئاكپارتى و مه‌هه‌په بوه‌ستێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك و ناڕه‌زایه‌تى نیشان بدات، وه‌ك تیرۆریزم ده‌یناسێنن، ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی توركیا، ئه‌وانه‌ى ئێسته له ده‌سه‌ڵاتن ده‌یانه‌وێ رژێمێكی نوێ بنیات بنێن، له‌و رژێمه نوێیه دیموكراسیی و هه‌ڵبژاردن خه‌یاڵه، ده‌یانه‌وێ به‌ها بۆ دیموكراسیی و هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت و وه‌ها خه‌ڵكیش هان ده‌ده‌ن كه توركیا پێویستى به هه‌ڵبژاردن نییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌یانه‌وێ له په‌نای ناساندنی به‌رخودانی كوردان به تیرۆریزم، سیاسه‌تێكی نوێ به‌رانبه‌ر به كوردان بگرنه‌به‌ر، ئه‌وه‌یش ریسكێكی مه‌زنه دژ به كوردان.
چی له پشته‌وه‌ی تاودانی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه هه‌ر كه‌س ره‌خنه له ده‌وڵه‌ت بگرێت، تیرۆریزمه؟
مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و تاكڕه‌وی، ئه‌مانه وایكردووه هه‌ر كه‌س ره‌خنه بگرێت و بڵێت ره‌وشی ئابووری باش نییه یان ره‌خنه له‌سه‌ر هه‌ر پرسگه‌لێك بگرێت، به دوژمنی توركیا و تیرۆریزم به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه، بۆیه هێرشێكی توند دژ به هه‌مووان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێوه‌ند به كوردیش كه ده‌یه‌وێ باژێڕه‌كانی خۆی به‌ڕێوه ببات، ئه‌مه به مه‌ترسییه‌كی هه‌ره مه‌زن ده‌بینین نه‌ك ته‌نیا له باكور، به‌ڵكو له باشوور و رۆژئاوای كوردستانیش هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و نایه‌وێ كورد له رۆژئاوا به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن و ئیداره‌ى ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن، نایه‌وێ باشووری كوردستانیش سه‌ربه‌خۆیانه سیاسه‌ت بكات.
ئاكپارتى و ئه‌ردۆغان هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی كورد له هه‌ر جێیه‌ك هه‌بێت، به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر خۆیان ده‌یبینن و دوژمنایه‌تى ده‌كه‌ن، به‌و سیاسه‌ته دوژمنكارییانه‌ى به‌رانبه‌ر كوردیش ده‌یه‌وێ پشتگیریی نه‌ژادپه‌رستانی تورك به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ده‌خوازێ شه‌ڕ و داگیركاری له دژی كوردان پێش بخات.
پێش 19ـی ئاب ئۆجه‌لان په‌یامێكی هه‌بوو، بۆچی ده‌وڵه‌ت پێشوازیی له په‌یامه‌كه نه‌كرد؟
ده‌توانم بڵێم له ناوه‌ندی سیاسه‌تى توركیادا هێز هه‌یه ده‌یه‌وێ پرسه‌كان به ئاشتى و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ببێت، هه‌روه‌ك هێزی تریش هه‌یه داخوازی شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌و دوو هێزه له‌ناو ده‌وڵه‌تى توركیا هه‌ر له‌و رۆژه‌ى پرسگه‌لی كورد و خه‌باتى كورد له توركیا ده‌ستى پێ كردووه هه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هێزه‌ی پشتگیری له شه‌ڕ ده‌كات به‌هێزتره.
ئه‌گه‌رچی ئۆجه‌لان ئه‌وه 20 ساڵه له گرتووخانه هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ری پرسی كورد به گفتوگۆ، هه‌وڵه‌كانی ئۆجه‌لانیش له 2013 به‌رهه‌می هه‌بوو، پێشوه‌چوونی زۆریش هه‌بوون، به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت له‌و سیاسه‌ته پاشه‌كشه‌ی كرد و خۆی به‌سته‌وه به گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای كوردستان، ئه‌گه‌رچی ئۆجه‌لان دژی ئه‌وه‌بوو شه‌ڕی كورد و تورك روو بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئێسته ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هانی شه‌ڕی تورك و كورد ده‌دات و ده‌یه‌وێ ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و ره‌وته‌ى شه‌ڕ ده‌خوازێت، هێنده به‌هێزن بتوانن ئاراسته‌ى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ت بگۆڕن؟
ئه‌وان له‌ناو سیاسه‌ت و له‌ناو سوپا بوونیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌رگه‌نه‌كۆن وان و هه‌میشه بوونیان هه‌یه، بۆ نموونه پارتێكی وه‌ك مه‌هه‌په خه‌تێكی وه‌ك ئه‌رگه‌نه‌كۆنی تێدایه، ئه‌وانه هه‌میشه بوونیان هه‌یه و كاریگه‌ریشیان به‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه.
ئێسته هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن داود ئۆغڵو و عه‌لی باباجان بۆ پێكهێنانی حزبێكی نوێ، ئه‌وه تا چه‌ند ئاراسته‌ى سیاسه‌تى توركیا بۆ باشبوونی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كورد ده‌بات؟
هیچ جیاوازێكی نابێت، ئه‌وان دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتین و تا ئێسته‌یش سیاسه‌تى ئه‌و حزبه له‌سه‌ر هزری ئه‌وان ده‌ڕواته ڕێوه، ئه‌وان 17 ساڵ به‌شدارییان كردووه له پرسگه‌لی پێوه‌ند به كورد، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له 2015 سه‌رۆك وه‌زیران بووه و له ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌وان به‌رانبه‌ر به كورد تاقی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا زووه ره‌خنه له دروستبوونی ئه‌و هێزه نوێیه بگیرێت و پێویست ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌و هێزه بكرێت تا بزانین ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان له ئاكپارتى له چیدایه، به‌گشتى باوه‌ڕ ناكه‌م به‌رانبه‌ر به كورد شتێكی نوێیان پێ بێت.
پێش ئاكپارتى، هێزه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان له ده‌سه‌ڵات بوون، له ماوه‌ى 18 ساڵى رابردوو ئه‌وانیش به‌رانبه‌ر به كورد تاقی كرانه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندتان بۆ سیاسه‌تى ئاكپارتى به به‌راوردی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په پێوه‌ند به پرسگه‌لی كورد، چییه؟
هه‌موو هێزه‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر به پرسگه‌لی كورد وه‌ك یه‌كن، له ماوه‌ی 100 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، ناوه‌ندی سیاسه‌تى توركیا به‌رانبه‌ر به به‌رخودانی كورد یه‌ك سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه سیاسه‌تى نكۆڵیكردنه له بوونی كورد. ئه‌و هێزانه به ئاكپارتییه‌وه هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ته‌نیا له رێبازی ئیداره‌دانی ئه‌و سیاسه‌ته جیاوازییان هه‌یه، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په شه‌ڕی كوردیان كرد و گوندی كوردانیان خراپ كرد، له سه‌رده‌می ئاكپارتیش هه‌مان شت دووباره بووه‌وه، ئه‌گه‌رچی كورد سیاسه‌ت و به‌رخودانی خۆی گۆڕی، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر نه‌گۆڕان جگه له هه‌ندێك گفتوگۆ كه روویان دا.