زیاتر له به‌رهه‌می خۆماڵی پیازی بازاڕه‌كانی كوردستان هاورده‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا دێت به‌رهه‌می پیازی كوردستان ڕووه‌و هه‌ڵكشانه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه خواستی به‌كاربه‌رانی پڕ بكاته‌وه و له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، بایی زیاتر له ١١٨ ملیار دیناری عێراقی پیازی هاورده كردووه. دۆخی جووتیاریش مایه‌ی به‌زه‌ییه.
عه‌بدوڵا و دوو كوڕه‌كه‌ی ساڵانه له زه‌وییه نیوه كاره‌كه‌یان پیاز ده‌چێنن، ١٣ دۆنم زه‌وی سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنی بژێوی خێزانی عه‌بدوڵایه، پیاز كه ساڵانه یه‌ك جار به‌رهه‌م ده‌دات و له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌م، ده‌ست به چاندنی ده‌كرێت و له ناوه‌ڕاستی ئادار/مارس هه‌ڵده‌قه‌ندرێته‌وه، سه‌رباری ماندووبوونی كێڵان و چاندن و هه‌ڵكه‌ندنه‌وه، ساڵ هه‌یه ڕه‌نج به خه‌سار ده‌بن.
عه‌بدوڵا ساڵانه زیاتر له ١٥٠ تۆن پیاز پێشكه‌شی بازاڕ ده‌كات، به‌ڵام زۆر جار ڕه‌نجی ماندووبوونی به ١٥٠ دینار بۆی ساغ نابێته‌وه، له كاتێكدا تێچووی هه‌ر كیلۆیه‌ك پیاز نزیكه‌ی ٢٥٠ دیناری عێراقییه. ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ "به‌رهه‌مه‌كه‌مان ساغ نابێته‌وه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش هیچ یارمه‌تییه‌كمان نادات".
ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیار له كاتێكدایه، ساڵانه بایی ملیاران دینار پیازی سوور و سپی هاورده ده‌كرێت، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، ٥٩٠ هه‌زار و ٦٢١ تۆن پیاز هاورده‌ی كوردستان كراوه.
ساڵانه نرخی پیاز له بازاڕه‌كانی كوردستان له ٣١٠ دیناره‌وه تا سه‌رووی هه‌زار دیناره و ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك پیازی هاورده به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ته‌نیا ٢٠٠ دینار هه‌ژمار بكرێت، كه به‌گوته‌ی بازرگانان زۆربه‌ی كات دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نرخه بووه، ئه‌وا له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، ١١٨ ملیار و ١٢٤ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دیناری عێراقی، پیاز هاورده‌ی كوردستان كراوه.
ته‌نیا ساڵی 2018 بایی هه‌شت ملیار و ٦٧٥ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دینار، پیازی كێڵگه‌كانی وڵاتانی دراوسێ له بازاڕه‌كانی كوردستان ساغ بوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئاماری 2018 به به‌راوردی 10 ساڵی ڕابردوو، تا ئاستێك دڵخۆشكه‌ره به‌وه‌ی له ساڵی ٢٠٠٩ به‌رهه‌می پیازی ناوخۆ، ٣٢ هه‌زار و ٣٠٦ تۆن بووه و به‌رهه‌می پار ٥٤ هه‌زار و ٥١١ تۆنه، به‌ڵام بڕی به‌رهه‌می به‌كاربراو كه له ساڵی ٢٠٠٩دا، ٧٠ هه‌زار و ٩٤٧ تۆن بووه، پار ٩٧ هه‌زار و ٨٨٨ تۆن پیاز خواستی بازاڕه‌كانی كوردستان بووه.
پیاز كه به‌رهه‌مێكی پێویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه، هێشتا به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تی خواست پڕ بكاته‌وه و له پیازی هاورده كه‌متره.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له‌و 10 ساڵه‌دا، كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ ٤٥٧ هه‌زار و ٩٠٣ تۆن پیازی سوور و سپی بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش وه‌نه‌بێت هه‌مووی بۆ جووتیارانی خێری دابێته‌وه، به‌ڵكو زۆریان به زیان له عه‌لوه‌كانی كوردستان ساغ بوونه‌ته‌وه.
له پارێزگا و شار و شارۆكه‌كانی كوردستان بازاڕی سه‌وزه و میوه به كۆ هه‌ن و عه‌لوه‌ی هه‌ولێر كه له‌سه‌ر ڕێی مووسڵ-گوێڕ هه‌ڵكه‌وتووه، له زۆربه‌ی كاته‌كاندا تێیدا هاورده دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌می خۆماڵییه و به هۆیانه‌وه ساڵانه ملیۆنان دۆلاری ناوخۆ ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه خاك و ئاوهه‌واكه‌ی كوردستان شوێنێكی گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ١٠٠%ی كۆی به‌رهه‌مه پێویستییه كشتوكاڵییه‌كان.
ڕه‌جه‌ب حاجی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی عه‌لوه‌ی هه‌ولێر، بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، گرفتی گه‌وره‌ی جووتیار به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیانه و له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌م، هه‌مووی به جارێك ده‌هێنرێته بازاڕ و بوونی به‌رهه‌می هاورده‌ش به یه‌كجار نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت، ئه‌وه جووتیار مایه‌پووچ ده‌كات و هۆكاره بۆ پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ.
به‌گوته‌ی ڕه‌جه‌ب "زۆرجار جووتیار هه‌بووه به تۆن به‌رهه‌مه‌كه‌ی فڕێ داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كیلۆی 100 دیناری بۆ نه‌كردووه‌ته‌وه".
جووتیاران كه وه‌به‌رهێنی به‌رهه‌می ناوخۆن و به‌شێكن له بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، گرفته‌كانیان زۆرن و جاران كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به په‌یین و قڕكه‌ر و تۆ و پێدانه‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه یارمه‌تی جووتیارانی ده‌دا، به بیانووی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و پاڵپشتییه نه‌ماوه، جگه له دانانی باج، كه ساڵانه وه‌ك هاوكارییه‌كی جووتیاران، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌م، باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده داده‌نێت.
به‌پێی لیستی دانانی باجی گومرگی له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می خۆماڵی، وه‌زاره‌ت بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك به‌رهه‌می هاورده، له ٢٥٠ دیناره‌وه تا ٣٠٠ دینار له سنووره‌كانی باج وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه به ته‌نیا دادی جووتیاران نادات و به بڕوای ڕه‌جه‌ب حاجی، وه‌ك پێویست نییه و ناتوانێ برینی جووتیاران ساڕ‌ێژ بكات. حاجی پێی وایه "حكوومه‌تی كوردستان هیچ پاڵپشتییه‌كی جووتیاران ناكات، له كاتێكدا وڵاتانی دراوسێ هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ جووتیار دابین ده‌كه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش لێ ناگه‌ڕێن جووتیار زیان بكه‌ن".
"دانانی باج هه‌رچه‌ند بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاورده نابێت، چونكه حكوومه‌ته‌كانیان پاڵپشتی دارایی پێشكه‌ش به‌و جووتیارانه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له ساڵانی ڕابردوو له توركیا نرخی پیاز زۆر گران بوو و بازرگانانی كوردستان هه‌وڵێكی زۆریان دا، تا ڕێیان بده‌ن پیاز له كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا بكه‌ن، كه‌چی توركیا له خه‌می به‌رهه‌می ناوخۆی ڕێی نه‌دا، له كاتێكدا ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆری توركی هاورده‌ی كوردستان ده‌كات" ره‌جه‌ب وای گوت.
وڵاتانی دراوسێ به سیاسه‌تی هاوكاری و پشتگیریكردنی ١٠٠%ی جووتیارانیان له هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، وا ده‌كه‌ن گه‌شه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵی ڕابگرن و به پێچه‌وانه‌ی وڵاتان، كاتێك جووتیارانی كوردستان هێنده بێ پاڵپشت بن، ناكرێت هیچ كات ته‌مای ئه‌وه‌ت لێی هه‌بێت به‌رهه‌می خۆماڵی خواستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه و له به‌رهه‌مه‌كاندا، كوردستان له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و حه‌وجێی وڵاتان نه‌بێت.
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاوكاری ته‌واوی جووتیاران بكرێت و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت، ساركه‌ره‌وه هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی تێدا هه‌ڵبگیرێت و ته‌مه‌نیان درێژتر بكاته‌وه، به‌پێی پێویستی بهێنرێته بازاڕ و چیتر جووتیاران ناچار نه‌بن ڕه‌نج و ماندووبوونیان به زیان بده‌نه‌وه، خانووی پلاستیكیش پله‌ی گه‌رمی پێویست له سارد و گه‌رمیدا بۆ به‌رهه‌مه‌كان دابین بكات، تا وه‌ك وڵاتان له هه‌رچوار وه‌رزه‌كه‌دا به‌رهه‌مان هه‌بێت، ئه‌وا سه‌رباری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ كڕینی پیاز ده‌چێته ده‌ره‌وه، به پڕكردنه‌وه‌ی خواستی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، ده‌كرێت داهاتێكی باش بۆ ناوخۆ بهێننه‌وه.
وشه/ هه‌ولێر. چواس خالید