ئەو هۆكارانەی مەترسی تووشبوون بە گرێی مێشك زیاد دەكەن

:: PM:05:55:03/09/2019 ‌

گرێی مێشك لە رێگەی چەند ئاماژەیەكەوە خۆی ئاشكرا دەكات لەوانە جۆرێك لە سەرئێشە كە نیشانەیەكی وریاكەرەوەیە بۆ بوونی گرێیەكی شێرپەنجەیی لە مێشك، بەڵام هەموو جۆرێك لە سەرئێشتە نا. 

گرێی مێشك لە زۆربوونی خانەكان بە شێوەیەكی نائاسایی دروست دەبێت و گرێیەكانیش بەپێی خێرایی گەشەكردنیان و دروستبوونەوەیان لەدوای چارەسەركردنی پۆلێن دەكرێت، حاڵەتی ئەو كەسە بەچەند هۆكارێكەوە بەندە لەوانە گرێیەكەی ناو مێشكی، هاوكات چەند نیشانەیەك هەن پێوەستن بە گرێی مێشك.

سەنتەری توێژینەوەكانی شێرپەنجە لە بەریتانیا ئاشكرای كرد كە سەرئێشە لە نیشانە بڵاوەكانی ئەو نەخۆشیەیە، بەڵام تاكە نیشانەش نابێت، بۆیە لەو حاڵەتانەی خوارەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت:

*نەهامەتی بەدەست سەرئێشەی توند بەتایبەتی دوای لەخەوهەستانی بەیانیان. 
*دووبارەبوونەوەی زۆری ئازار و سەرئێشە.
*تووشبوون بە سەرئێشەیەك كە پێشتر تووشی نەبووە.
*بوونی ئازارێكی زۆر لە سەر و هەستكردنی بە بوونی پەستان لەسەر لەكاتی پژمین یان كۆكە و ئەنجامدانی وەرزش و هاواركردن.

سەنتەرەكە زیاتر دەڵێت، كەلەی سەر لە ئێسك پێكهاتووە و ناوەكەشی بوارێكی سنووردارە بۆ كاركردنی مێشك، بۆیە لەكاتی بوونی گرێ پەستان لەناو مێشك زیاتر دەبێت، بەڕێوەبەری تەندروستی بەریتانیا لەبارەی نیشانەی تری گرێی مێشك دەڵێت:

*هەستكردنی بەردەوام بە هێڵنج و نەخۆشی و خەواڵویی.
*گۆڕانی مێشكی و ئاكاری وەك بوونی كێشە لە یادەوەری و گۆڕانكاری لە كەسێتی.
* لاوازی یان پەككەوتننی بەهەنگاو لەلایەكی لەشدا.
*دروستبوونی كێشە لە بینین و قسەكردندا.

ئەو فەرمانگەیە دەڵێت نیشانەكانی گرێی مێشك بەپێی ئەو شوێنەی لێی دروست دەبێت دەگۆڕێت، تا ئێستە هۆكاری دروستبوونی گرێی مێشك دیار نییە، بەڵام پزیشكان چەند هۆكارێكیان دیاری كردووە كە مەترسی تووشبوون زیاد دەكەن وەك لە خوارەوە:

*بەركەوتنی تیشك وەك تیشكە ئایۆنییەكان و بۆمبی ئەتۆمی.
*وەرگرتنی بۆماوەیی نەخۆشییەكە، واتە بوونی جینەكانی ئەو نەخۆشییە لەناو خێزانەكە.
*قەڵەوی و زیادبوونی كێشی لەش مەترسی تووشبوون بە چەند جۆرێك شێرپەنجەی مێشك زیاد دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 745 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌