هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه به‌شداریی چه‌ندان كاری هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كردووه، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆیی به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان و بڕیاری كوڕی كه له‌تاو ئازاری له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی باوكی، گیانی سپارد. به‌رهه‌م هێناوه و كاری مۆنتاج و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماوه.
رۆژی سێشه‌م سێی ئه‌یلوولی 2019، واحیدی كفریی سیناریست و ده‌رهێنه‌ری فیلمی دۆكیۆمێنتاری "هه‌ڵۆیه‌ك له پێده‌شته‌كانی گه‌رمیان"، بۆ "وشه" گوتی، شه‌هید ئاسۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسێۆنه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، هه‌ڵۆیه‌ك بوو له پێده‌شتی گه‌رمیان. بۆیه ئه‌و ناوه‌م بۆ فیلمه دۆكیۆمێنتارییه‌كه ده‌ستنیشان كرد.
ئاماژه‌ی دا "ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه باس له قاره‌مانێتی شه‌هید ئاسۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆچی دوایی كاكه بڕیاری كوڕی كه له تاو ئازاری له‌ده‌ستدانی باوكی، جه‌ڵته لێی ده‌دات و گیان له ده‌ست ده‌دا".
ئه‌و روونی كرده‌وه، پلانی یه‌كه‌می فیلمه دۆكیۆمێنتارییه‌كه بریتی بوو له نواندنی ڕێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی گه‌رمیان بۆ ڕۆحی شه‌هید ئاسۆ و دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر شوێنی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی له شاره‌دێی كوڵه‌جۆ، هه‌روه‌ها دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یامی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن كوڕێكی شه‌هید ئاسۆوه، پلانی دووه‌میش بریتی ده‌بێ له گرنگیدان به گیان له‌ده‌ستدانی بڕیاری كوڕی شه‌هید له حه‌سره‌تی شه‌هیدبوونی باوكی‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه دۆكیۆمینتارییه و ئه‌كته‌ر تێیدا به‌شداری ناكات، له هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان زیاتر له 100 كه‌س تێیدا به‌شدارن، هاوكات ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كه ده‌ست كراوه به كاره‌كانی فیلمه‌كه.
زیاتر خستیه‌ڕوو، ماوه‌ی فیلمه‌كه 25 خوله‌ك ده‌بێت و تێیدا لۆكه‌یشنی شوێنی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی و شوێنی مانه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی گه‌رمیان، دواتریش ماڵه‌كه‌ی له سلێمانی و شوێنی دانیشتن و هاتوچۆكانی بڕیاری كوڕی، وێنه ده‌گیرێت و له چله‌ی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی یان دواتردا نمایش ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی واحید كفری، فیلمه‌كه مۆنتاجی ماوه و هه‌وڵ هه‌یه له چله‌ی كۆچی بڕیاری كوڕی شه‌هید ئاسۆ نمایش بكرێ.
ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆیی به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان بوو، كۆتایی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ، له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا بۆ سه‌ر بازگه‌ی كوڵه‌جۆ، له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی تردا شه‌هید بوو، دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 25 ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونه‌كه‌یدا، كوڕه ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌كه‌ی به‌ناوی بڕیار له حه‌سره‌تی شه‌هیدبوونیدا تووشی نه‌خۆشی بوو، به‌و هۆیه‌وه پاش سێ رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی، گیانی له ده‌ست دا.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی