كۆمپانیای بی ئێم له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی خۆی نمایش كرد كه سێ ڕه‌نگی ناوازه و گه‌نجینه‌ی تێدا به‌كار هێناوه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ ڕاكێشاوه.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای بی ئێم ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بی ئێم ده‌بڵیو یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ناوی "ئێم چوار"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه به سێ ره‌نگی ناوازه و هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ر نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له دیزاینه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واومان ئه‌نجام داوه، جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆرمان بۆ داناوه كه پێشتر و مۆدێله كۆنه‌كان نه‌یانبووه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، بی ئێم "ئێم چوار" جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر خاوه‌نی هێزێكی زۆره و مۆدێله‌كه‌یشی له‌وانی تر جیاوازتره، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كان كه بووه‌ته جێی دڵنیایی خه‌ڵك و فرۆشێكی باشی هه‌یه. جگه له‌وه كۆمپانیاكه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتووه، چونكه ساڵی داهاتوو به‌رهه‌مه‌كه ده‌خاته بازاڕه‌وه.
بی ئێم ده‌بڵیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.