كۆمپانیای فه‌یسبووك له هه‌نگاوێكی نوێ دا ده‌یه‌وێ تایبه‌تمه‌ندی "
like" ی ئاشكرا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و چیتر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك بوونی نامێنێت و تا ئێسته‌یش هه‌نگاوه‌كه به كرده‌یی نه‌كراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی فه‌یسبووك و شاره‌زایانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌و بڕیاره ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
میدیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له زاری توێژه‌ر جین مانشون وۆنگ بڵاویان كرده‌وه، كه یه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فه‌یسبووك له سیسته‌می ئه‌ندرۆید بوونی نامێنێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه له ماوه‌ی پێشوو كۆمپانیای فه‌یسبووك كه خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامیشه بڕیاری هه‌ڵگرتنی لایكی له ئینستاگرام ده‌ركرد و له چه‌ند وڵاتێكیش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی ئه‌و خزمه‌ته هه‌ڵگیراوه و بڕیاره له داهاتوو به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام له هه‌موو وڵاتانی دنیا بگشتێنرێت.
هه‌نگاوه‌ی فه‌یسبووك له ئینستاگرام ته‌نیا وڵاتانی كه‌نه‌دا و ژاپۆن و ئێرله‌ندا و ئیتاڵیا و به‌ڕازیل و ئوسترالیا و نیوزله‌ندای گرتووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی نه‌هێشتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جین مانشون و وۆنگ ده‌ڵێ، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ره‌تا هه‌موو كه‌س ده‌توانێ هاوشێوه‌ی پێشوو لایكی پۆسته‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوونی نامێنێت، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی تر بزانن چه‌ند كه‌س لایكی تۆی كردووه و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه لایكی تۆیان كردووه كێن، به‌ڵكوو ته‌نیا خۆت بۆت هه‌یه ژماره‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سانه ببینیت كه لایكی تۆیان كردووه، نه‌ك هه‌موو فرێندهكانت.
بڕیاره‌كه‌ی فه‌یسبووك دوای ئه‌وه دێ، كه خه‌ڵكێكی زۆر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی هه‌موو كه‌س ده‌توانێ بزانێ كێن ئه‌وانه‌ی لایكی پۆسته‌كانیان كردووه، بۆ ئه‌مه‌یش كێشه‌ی زۆری له نێوان خۆشه‌ویستان و گه‌نجان دروست كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه فه‌یسبووك ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و خه‌ریكی پلاندانانه بۆ جێبه‌جێكردنی.