كۆمپانیای گووگڵ سێشه‌می ڕابردوو ڤێرژنێكی نوێی سیسته‌می كارپێكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان "ئه‌ندرۆید"ی خسته‌ڕوو و ئه‌وانه‌یشی ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌یان كردووه، زۆر په‌سنی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی زۆر به‌هێزه و تایبه‌تمه‌ندی زۆر باش و تازه‌ی بۆ دانراوه.
سیسته‌می كارپێكردنی
ئه‌ندرۆید مۆبایله زیره‌كه‌كانی ئه‌ندرۆید و سامسۆنگ و سۆنی و به‌شێكی تر له مۆبایله‌كانی پێ ده‌خرێته كار و وه‌ك سۆفتوێری سه‌ره‌كین و بێ ئه‌و سیسته‌مه ئامێره‌كانی مۆبایل هیچ كارێكیان پێ ناكرێت.
ڤێرژنه نوێیه‌كه‌ی ئه‌ندرۆید ناوی جیاوازه له ڤێرژنه‌كانی پێش خۆی، ته‌نیا ژماره 10ی بۆ دانراوه، هاوكات لۆگۆیه‌كی نوێ و تازه‌ی به ڕه‌نگی ڕه‌ش بۆ دروستكراوه، له كاتێكدا پێشتر له هه‌موو ڤێرژنه‌كان لۆگۆی ئه‌ندرۆید سه‌وز بووه.
به گشتی 2.5 ملیار ئامێری مۆبایل له سه‌رتاسه‌ری دنیا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن، بۆیه گووگڵ زۆرترین گرنگی به‌لایه‌نی ته‌ناهی و ئاسایشی ڤێرژنه‌كه داوه و له هه‌موو ڕووێكه‌وه به‌هێزترین پێشكه‌وتنی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیای تێدا به‌كارهێنراوه، هاوكات ده‌توانرێ نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێتیش وهكار بخات و به ته‌واوی بۆ ئه‌و خزمه‌ته ئاماده‌كراوه، جیا له‌وانه زۆر تایبه‌تمه‌ندی تریش كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن، به ته‌واوی دڵخۆش كردووه و پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێ كراوه.