ترس هه‌یه میلیشیاكان به‌هۆی بوونی نه‌وت په‌ره به ته‌عریب بده‌ن
نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێ له شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین، بیره نه‌وتی داپۆشراو و شاراوه‌ی سه‌رده‌می رژێمی رووخاوی به‌عس دۆزراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی حزبی و حكوومی كورد له ناوچه‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌بری بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه، ده‌بێته مایه‌ی داگیركاریی زیاتر و چاوتێبڕینی له‌لایه‌ن میلشاكان و عه‌ره‌بی هاورده‌وه.
ئێسته قۆناغه‌كانی كاركردن و هه‌نگاونان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و بیره دۆزراوانه، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه ده‌ستی پێ كردووه و گڕوتێنێكی به لایه‌نه‌كان داوه له‌و ناوچه‌یه بۆ چاوتێبڕینی نه‌وته‌كه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد له ترسی میلیشیاكان و داعش، پێشبینی ده‌كرێ عه‌ره‌بی هاورده جێی ئه‌و كوردانه بگرنه‌وه.
به‌شیر عه‌بدوڵا ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی گوڵاڵه، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی له گوڵاڵه دۆزراونه‌ته‌وه پێكهاتوون له دوو بیر كه له سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا سه‌ریان چیمه‌نتۆ كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بن.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، فه‌وجی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دایه بۆ پاراستنی بیره‌كان، هاوكات ئه‌ندازیارانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رپه‌رشتی كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی كردنه‌وه‌ی بیره‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه كورده باسی له‌وه‌ش كرد، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه له بڕوای كه‌سدا نییه ببێته هۆی بووژانه‌وه و باشتربوونی ژیانی خه‌ڵك، چونكه ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی نه‌وتی لێ دۆزراونه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی بووبێته هۆی بووژانه‌وه، بووه‌ته هۆی وێرانبوونیان.
هاوكات یه‌عقووب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه، بۆ "وشه" دۆزینه‌وه‌ی بیری نه‌وت له ناوچه‌كه به خاڵێكی گرنگ هه‌ژمار كرد و گوتی، "هیچ نه‌بێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌لی كار بۆ ده‌یان گه‌نجی بێكاری سنووره‌كه دابین ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسه كه عه‌ره‌به و له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، به‌هۆی دۆخی ته‌ناهییه‌وه شوێنی ته‌واوه‌تی بیره‌كانی ئاشكرا نه‌كرد كه زیاتر له بیرێك ده‌بن. به‌ڵام به‌گوته‌ی خۆی، ئه‌و شوێنه‌ی نه‌وتی تێدایه ساڵانێكه سه‌ری چیمه‌نتۆ كراوه.
له‌باره‌ی جۆری نه‌وت و قه‌باره‌كه‌ی، "وشه" له‌رێی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی گوڵاڵه‌وه تیمێكی هاتووی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی بینی، به‌ڵام ئه‌وان دووپاتیان كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیاره، له‌لایه‌ن سه‌رووی خۆیانه‌وه هۆشدارییان پێ دراوه لێدوان نه‌ده‌ن.
خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم نوێنه‌ری ئاواره‌كانی گوڵاڵه له كه‌لار، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنرێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌یان خێزانی كورد به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی گه‌رمیانن و له‌شكرێك بێكارن.
سه‌ره‌ڕای بێبه‌شبوونی كوردی ناوچه‌كه له هه‌ر جۆره هه‌لێكی كار، ئه‌و نوێنه‌ره دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ناوچه‌كه زیاتر ته‌عریب بكرێت، به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته.
حوسێن عه‌لی وه‌ك شاره‌زای بواری جیۆگرافیای ناوچه‌كه، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، گوڵاڵه وه‌ك رێیه‌كی ستراتیجی هاوسنووری گه‌رمیان و ئێران و دیاله، به‌رپرسانی شیعه ده‌یكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ داگیركردنی زیاتری ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌یشی دركاند، "ئێمه زانیاری وردمان هه‌یه له دوای رووخانی رژێمی به‌عس زۆر له سوننه‌كانی دیاله كه باڵاده‌ست بوون له ناوچه‌كه به بیره داپۆشراوه‌كانی حزبی به‌عسی رووخاویان زانیوه، به‌ڵام متمانه‌یان به حكوومه‌تی ناوه‌ند نه‌بوو و چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون ده‌رفه‌تی باشتریان بۆ بڕه‌خسێ، خۆیان بیكه‌نه‌وه، كه‌چی رۆژ له‌دوای رۆژ سوننه‌كان لاوازتر بوون."
له‌لایه‌كی تره‌وه عامر ره‌فعه‌ت به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی گوڵاڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ره‌شبینه له‌وه‌ی نه‌وتی ناوچه‌كه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت و پێداگری له‌وه كرد هه‌ركات نه‌وت و سامانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ناوچانه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار هێنرابێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ئومێد هه‌یه كه نه‌وته‌كه‌ی گوڵاڵه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت.
هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش گه‌شبین نییه سامانی ناوچه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كار بهێنرێت.
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی گوڵاڵه‌ی یه‌كێتیی بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ئه‌زموونمان هه‌یه له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانی نه‌وت هه‌بووبێ، له بری باشكردنی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به خراپ به‌سه‌ریاندا شكاوه‌ته‌وه.
ئه‌و هیوای خواست له قۆناغه‌كانی داهاتوودا به ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و بووژانه‌وه‌ی، ئه‌و سامانه گرنگه ببێت به خێر بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه.
پێویسته بگوترێ له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 میلیشیا شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگه‌ی دیاله‌دا گرتووه، به‌تایبه‌ت ناوچه كوردییه‌كانی گوڵاڵه، قه‌ره‌ته‌په، خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریان گرتووه.
وشه/به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرێنی