"پێویسته برینی ئه‌نفالی ده‌كان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان ساڕ‌ێژ بكرێته‌وه"
له ساڵی 1969 رژێمی به‌عس له ئه‌شكه‌وتی ده‌كان له سنووری شاره‌دێی قه‌سرۆك سه‌ربه پارێزگای دهۆك، كاره‌ساتێكی مرۆیی دڕندانه‌ی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی گوندی ده‌كان ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه 77 ژن و منداڵ به زێندوویی ئاگریان تێبه‌ر درا و سووتێنران. به‌ڵام میدیای كوردی ئه‌م رووداوه‌ی پشتگوێ خستووه.
ئامینه عیسا تاكه ژنی رزگاربووی ئه‌و كۆمهڵكوژییهیه كه ئێسته ته‌مه‌نی 76 ساڵه و له ژیاندا ماوه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و داوای قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری هاووڵاتییه سووتێنراوه‌كان ده‌كات..
كاره‌ساتی ئه‌شكه‌وتی ده‌كان چییه و كه‌ی رووی داوه؟
كاره‌ساتی ده‌كان له ئه‌شكه‌وتی ده‌كان له 18ی ئابی ساڵی 1969 له‌لایه‌ن رژێمی عێراق دژ به ژن و منداڵی خێزانه پێشمه‌رگه‌كان ئه‌نجام درا، رووداوه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو كه 77 ژن و منداڵ به زیندوویی له‌و ئه‌شكه‌وته ئاگریان تێبه‌ر درا و سووتێنران.
بۆچی و چۆن ئه‌وه رووی دا؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوندی ده‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تێدابوو و دژی رژێمی به‌عس ده‌جه‌نگان و چۆكیان بۆ دوژمن دانه‌دا، رژێم بڕیاری دا گونده‌كه گه‌مارۆ بدات و دواتر پێشمه‌رگه‌كان به ژن و منداڵه‌وه له‌ناو ببرێن، به‌ڵام پێشمه‌رگه به پلانی ئه‌وانیان زانی و چوونه ناوچه شاخاوییه‌كان، ژن و منداڵه‌كانیش بۆ ئه‌شكه‌وتی ده‌كان گواسترانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ست دوژمن و نه‌كوژرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه رژێم به هاوكاریی چه‌ند چه‌ته‌یه‌ك، توانی شوێنی ئه‌و ژن و منداڵانه بزانێ، سه‌ره‌تا ویستیان له‌و رێیه‌وه پێشمه‌رگه‌كان ناچار بكه‌ن خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه خۆیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه، بۆیه رژێم ئاگری له ئه‌شكه‌وتی ده‌كان به‌ردا و بێجگه له سێ كه‌س كه به برینداری رزگار بوون، ئه‌وانی تر هه‌موو سووتێنران و مردن.
ئه‌و سێ كه‌سه، چۆن رزگاریان بوو و برینه‌كانیان له‌و كاته‌دا چۆن چاره‌سه‌ر كرا؟
دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له ئه‌شكه‌وتی ده‌كان به‌ردرا و هه‌مووان سووتێنران، خۆم له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر سووتابووین، به‌ڵام چونكه له كۆتایی ئه‌شكه‌وته‌كه بووین، نه‌مردین. به‌هۆی دووكه‌ڵ و ئاگری ناو ئه‌شكه‌وته‌كه دوژمن وایانزانی هه‌مووان مردووین، بۆیه رۆیشتن.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر توانیمان به برینداری له‌و ئه‌شكه‌وته‌كه بچینه ده‌ره‌وه و بگه‌ینه ئه‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێیه و به‌و شێوه‌یه رزگار بووین، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك و به‌هۆی به‌ساڵاچوویی، ئه‌و دوو كه‌سه كۆچی دواییان كرد و ته‌نیا من له ژیاندا ماوم.
لایه‌نی پێوه‌ندیدار هیچ كارێكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری كاره‌ساتی ده‌كان كردووه؟
كاره‌ساتی ده‌كان به پاره و پوول قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكه‌نه‌وه، لایه‌نی پێوه‌ندیدار به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌توانن كه‌مێك برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه خه‌ڵكی ئێمه ئازاده و ده‌مانه‌وێ هاووڵاتییانی كوردستان به ژیانێكی خۆش و ئازاده‌وه بژین.
وشه/دیمانه‌ی نه‌وزاد هلۆری