به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پێوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ له ئاستێكی زۆرباشه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی ئه‌یلوول، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ئاستێكی باشه و هه‌ر وڵاتێكیش نیازی دروستكردنی پێوه‌ندی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایی ڕێزگرتن و دۆستایه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ بنیاد ده‌نێین.
دزه‌یى زیاتر گوتى، له هه‌رێمی كوردستان سه‌روو 36 كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی باڵوێزخان هه‌یه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه وڵاتان بایه‌خ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رنامه‌ی دایه ژماره‌ى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه زیاد بكات، به‌پێ ئه‌و توانایانه‌ى له‌به‌رده‌سته كه ئێسته 14 نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه له وڵاتانى جیاواز.