وا دیاره وێڕای شكسته‌كانی
له قۆناغی ئه‌زموونیدا تووشی هات و بووه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ كۆمپانیاكه، هێشتا
سامسۆنگ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مۆبایله چه‌ماوه‌كه‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه و ئه‌م
جاره به گره‌نتییه‌وه ده‌ڵێ، هیچ یه‌كێ له‌و كێشانه‌ی نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (پێنجی
ئهیلوول) كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، مۆبایلی "گالاكسی
فۆڵد" له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و هه‌موو كێشه‌كانیشیان
چاره كردووه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگه پێوه‌ی سه‌رقاڵن.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی
"ئاسۆشیتد پرێس" بڵاوی كرده‌وه، مۆبایله‌كه سبه‌ی هه‌ینی بۆ یه‌كه‌م
جار له وڵاتی كۆریای باشوور ئاشكرا ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی داهاتووشدا ده‌خرێته
بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه و له سه‌ره‌تاشدا له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و
سه‌نگافووره بڵاو ده‌بێته‌وه.
سیسته‌می مۆبایله‌كه
نه‌وه‌ی پێنجه‌مه (5G) ئه‌ویش له‌پێشا له بریتانیا
و ئه‌ڵمانیا بڵاو ده‌بێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله
ماوه‌یه‌كی زۆر دواكه‌وت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئه‌زمووندا، زوو له‌كاتی چه‌مانه‌وه‌دا
شاشه‌كه‌ی ده‌شكا، واته به‌رگه‌ی زۆر چه‌ماندنه‌وه‌ی نه‌ده‌گرت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین
كێشه بوو، بۆیه هه‌وڵیان دا ته‌واوی كێشه‌كان چاك بكه‌ن و ئێسته به گوته‌ی خۆیان،
كێشه‌ی تێدا نه‌ماوه.