گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەم نۆى ئهیلوول، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت.
ئهمڕۆ ههینى شهشى ئهیلوول، دكتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمى كوردستان ڕای گەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی 10ی مووحەرەمەوە ڕۆژی دووشەمی داهاتوو دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت.
ڕوونیشی كردەوە، ڕۆژی یەكشەم ههشتى ئهیلوول، دەوام ئاساییە لە سەرجەم داموودەزگاكانی حكوومەت و بەهیچ جۆرێك نابێتە پشوو.