كۆمپانیای نیسان له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه ئه‌ویش نیسان چه‌كی مۆدێل 2020ـه و ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌دا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌یدا ئه‌نجام داوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نیسان و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی چه‌كی 2020ی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك له دنیادا، كۆمپانیای نیسان ئۆتۆمبێلی چه‌كی نۆ ساڵه دروست كردووه، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێلی جۆری چه‌كی فرۆشتووه، ئه‌مه‌یش وای كرد نوێترین دیزاینی لێ بڵاو بكاته‌وه كه خه‌ڵكی داوایان بچێته سه‌ری.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 360 ئه‌سپه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و چوار پستۆن و شه‌ش پستۆنیشی هه‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی هیچ نه‌گوتراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.