كۆمپانیای چینی لینۆڤۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن هێزێكی زۆره كه ده‌توانێ ڕكابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می لینۆڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای لینۆڤۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه له جۆری "Lenovo K10 Note" و جیاواز له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن سیسته‌مێكی ئه‌ندرۆیدی به‌هێزه له‌گه‌ڵ دیزاینێكی جوان كه سه‌رنجی كڕیارانی بۆخۆی ڕاكێشاوه.
وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای لینۆڤۆ خۆی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه، ئه‌م مۆبایله زۆر جیاوازه و هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه كه ڕامی چوار گێگابایته و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 2.8 گێگاهێرتزه، جگه له‌وه‌یش شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانیان بۆ داناوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.30 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی 4K و هێزی پاترییه‌كه‌یشی 4050 میلی ئه‌مپێره و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 222 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش وایكردووه به یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كان بناسرێت و ڕكابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن بكات.
لینۆڤۆ كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوبانگه كه له یه‌كی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1984 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری به‌ناوبانگ "لیو چوانژی" كه ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" له چین، كۆمپانیای لینۆڤۆ له سه‌ره‌تا دامه‌زراندنییه‌وه داهاتێكی یه‌كجار زۆری نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له 2000 كانه‌وه به‌رهه‌می ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه داهاتی هه‌رساڵێكی بوو به یه‌ك ملیار زیاتر.