كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگرى سكرتێرى گشتیی یه‌كێتى به بڕیارێك پێنج كه‌سى كرده ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر گرووپێك له‌ناو یه‌كێتى ڕایان گه‌یاندبوو پێویسته پۆست به‌خشینه‌وه ڕابگیرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى ئهیلوول، به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه "وشه" وێنه‌یه‌كى بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه به بڕیارى كۆسره‌ت ره‌سووڵ پێنج كه‌س كراونه‌ته ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و له ناویاندا عوسمان بانیمارانى و بورهانى سه‌عید سۆفى هه‌یه كه پێشتر ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بوون و دواتر وازیان هێنا و گه‌ڕانه‌وه ناو یه‌كێتى.
ئه‌و بڕیاره‌ى كۆسره‌ت ره‌سووڵ دوابه‌دواى ئه‌وه دێت كه ئێسته ئه‌و حزبه بڕیارى داوه ڕۆژى 7/12 كۆنگره ببه‌ستێ و به‌شێك له كادرانى یه‌كێتیش پێیان وایه كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌یه‌وێت باڵى خۆى به‌سه‌ر كۆنگره‌دا بسه‌پێنێت.
ئه‌وه ده‌قى نووسراوه‌كه‌یه..