داهاتی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل لە هەر چركەیەكدا

:: PM:04:11:08/09/2019 ‌
تا ئێستە پرسیاری ئەوەت كردووە لە هەر چركەیەكدا كۆمپانیاكانی دروستكەری ئۆتۆمبێل چەند قازانج دەكەن، هیچ كات بەدوای وەڵامی ئەوەدا گەڕاوی كە كۆمپانیاكان ساڵانە لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل چەند قازانج دەكەن.

رەنگە زۆرمان ماوە ماوە گوێبیستی داهاتی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل ببین، ئەو داهاتەی ساڵانە یان چەند ساڵ جارێك رادەگەیەنرێت و لە رێی خستنەڕووی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ دەستیان دەكەوێت.

ئەگەر دەستت بگات بە داهاتی ساڵانەی هەر كۆمپانیایەكی ئۆتۆمبێل، دەتوانی دابەشی بكەیت بەسەر كۆی مانگەكانی ساڵ، پاشان كۆی رۆژەكان، دواتر دابەشی سەر 24 سەعاتی رۆژەكەی بكە، ئینجا دابەشی سەر هەر چركەیەكی بكە، یان دەتوانی راستەوخۆ دابەشی سەر ژمارەی چركەكانی ساڵی بكەیت كە 31 ملیار و 536 ملیۆن چركەیە.

بەو هاوكێشەیەی لە سەرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە هەر چوار چركەیەكدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و 537 دۆلاریش لە هەر چركەیەكدا قازانج دەكات.
 
كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی لە هەر 13 چركەیەك ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و 260 دۆلار قازانج دەكات، كۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرزی ئەمەریكی كە ریزبەندی سێیەمی گرتووە لە هەر چوار چركەیەكدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و 257 دۆلار لە چركەیەكدا قازانج دەكات.

هەرچی كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنییە لە هەر شەش چركەیەكدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و 174 دۆلاریش لە چركەیەكدا قازانج دەكات، ڤۆڵكسواگۆن لە هەر سێ چركەیەكدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و 165 دۆلار لە چركەیەكدا قازانج دەكات، هەرچی كۆمپانیای فۆڕدی ئەمەریكییە لە هەر پێنج چركەیەكدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و داهاتیشی لە چركەیەكدا دەگاتە 117 دۆلار، دوای ئەو نیسان دێت كە لە 92 دۆلار داهاتی هەیە لە چركەیەكدا كە لە شەش چركەدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت، هەرچی فیراری ئیتاڵییە لە هەر 56 چركەیەكدا ئۆتۆمبێلێك دەفرۆشێت و داهاتەكەشی دەگاتە 28 دۆلار لە چركەیەكدا.

بەو هاوكێشەیە دەتوانی داهاتی هەر چركەیەكی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل بزانیت، چ ئەوانەی لە سەرەوە باس كراون، چ ئەوانەی باس نەكراون.


وشە - فه‌رمان سادق