هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ى ڕابردوو له ڕێى ده‌زگاكانى پۆلیسه‌وه له شاره‌كانى كوردستان ژماره‌یه‌ك باندى له‌شفرۆشى گیران، به‌ڵام گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى زانیارى له‌سه‌ر جۆره لهشفرۆشییهكى نوێ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى ئهیلوول، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر كارى له‌شفرۆشى گیراون كه جۆرێكى نوێیان پێره‌و ده‌كرد بۆ ده‌ستكه‌وتنى پاره.
ڕوونیشى كرده‌وه كه كاتێك كه‌سێك ده‌چووه لاى له‌شفرۆشه‌كان به‌جۆرێكى نه‌شیاو وێنه‌یان ده‌گرت یان ڕێكده‌كه‌وتن كه كه‌سێكى تر وێنه‌یان بگرێ و دواتر وێنه‌كه‌یان بۆ ئه‌و پیاوه ده‌نارده‌وه و داواى پاره‌ى زۆریان لێ ده‌كرد.
به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس گوتى، ئێسته ئه‌و حاڵه‌ته تاڕاده‌یه‌كى زۆر له سلێمانى كۆنترۆڵكراوه و چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كاره گیراون.
كارى له‌شفرۆشى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا و نه‌ریت قه‌ده‌غه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان هێشتا باندى له‌شفرۆشى له شاره‌كانى كوردستان هه‌ن و پۆلیس بۆ گرتنیان هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه.