ئینجۆی 10 پڵه‌س یه‌كێكه له نوێترین مۆبایله‌كانی هواوی كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و له‌ڕووی كوالێتییه‌وه پرۆسێسه‌ره‌وه زۆر به‌هێزه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله له باشترین جۆره‌كان و خێراترین مۆبایله‌كانی دنیایه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی بۆ ناوهراستهكانی مانگی ئهیلوول، نوێترین به‌رهه‌میان به‌ناوی "ئینجۆی 10 پڵه‌س" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتری زۆر ناوازه‌یه و دیزاین و كه‌ڤه‌رێكی جوانی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ دانراوه كه ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێ به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه كامێراكانی دواوه‌ی 30 مێگاپێكسڵن كه ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنه‌ی ناوازه بگرن و ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكه‌ن له‌ڕووی كامێراوه.
هواوی سه‌باره‌ت به خێرایی و تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی چوار گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، هه‌روه‌ها سیسته‌می خێرای بۆ دانراوه و پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه و وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.