ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌پێ زیاتر ده‌ڕۆن بارسته‌ى ماسولكه‌یان زیاتره و وزه‌ى زیاتر به‌فیرۆ ده‌ده‌ن و كه‌مترین بارسته‌ى ماسولكه‌یان له‌ناو ده‌چێت. به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر به پێوه ده‌وه‌ستن وزه‌ى زیاتر به‌فیرۆ ده‌ده‌ن ته‌ندروستى له‌شیان باشتره و شێوازى ژیانیان جیاوازتره له كه‌سانى ئاسایى.
گۆڤارى پى ئێل ئۆ ئێس كه یه‌كێكه له گۆڤاره ته‌ندروستییه‌كان ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌ی شێوازی ژیانی مرۆڤ بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌پێوه زیاتر ده‌وه‌ستن به ڕێژه‌ی 45% كالۆرى زیاتر ده‌سوتێنن، له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ى رێژه‌یه‌كى كه‌متر به‌پێوه ده‌وه‌ستن و به‌رده‌وام داده‌نیشن.
ئه‌گه‌ر شێوازى ژیانى ئاسایى خۆمان بگۆڕین بۆ نمونه زیاتر به پێ ڕێ بكه‌یت یان به پێوه بوه‌ستین ئه‌وه مه‌ترسییه‌كانى ده‌ركه‌وتنى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌مى كه‌متر ده‌بێته‌وه گۆڤاره‌كه وای نووسیوه.
توێژه‌رانی ئیسپانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر 53 كه‌س ئه‌نجام داوه و به وردی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی وزه‌ی له‌شیان كۆڵیوه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر ده‌جوڵێن و ته‌ندروستی ئێسته و داهاتوویان باشتر و بێ كێشه‌تر ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی داوه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی حه‌ز به پێوه‌وه‌ستان و زۆر ڕۆیشتن به پێ ناكه‌ن، به‌ڵام به دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌مجۆره جوڵه‌یه، زیانی گه‌وره له ته‌ندروستی خۆیان ده‌ده‌ن و به‌خێرایی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن.