سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و گه‌مارۆ و فشاره‌كان له‌سه‌ر عێراق كه‌م بوونه‌ته‌وه و داعش هێزێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، به‌ڵام به سه‌ربازكردن له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به فره‌وانی به‌رده‌وامی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ جه‌نگێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی داعش ئاماده بكه‌ن، چونكه شه‌ڕ و پێكدادان و كوشتن و ڕفاندن ئێسته‌یش بوونی ماوه و هیچ له دۆخی دوای جه‌نگ ناچێت.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
ألعربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، له‌ناوبردنی داعش به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه پێویست بكات سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به ته‌واوی بوه‌ستێنرێت، چونكه چه‌كدارانی داعش تا ئێسته‌یش له عێراق بوونیان هه‌یه و له ناوچه دووره ده‌ست و بیابانییه‌كان خۆیان حه‌شارداوه.
زیاتر گوتی، جیا له‌وه‌یش هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه‌كان و به‌رده‌وامیان له ئه‌رك، هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی وردتر و زیاتر له نێوانیان دروست ببێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی تێكه‌ڵكردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ نێو ڕیزه‌كانی سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی تر ده‌ركرا، بۆیه ئێسته نیو ملیۆن سه‌رباز و چه‌كداری عێراقی له ناوچه جیا جیاكان ئه‌رك ده‌گێڕن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سكاڵا و ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌بیستین كه باس له پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی حه‌شد و هێزه جیا جیاكان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ده‌بنه‌وه، به گشتیش نامانه‌وێ سه‌ربازه‌كان له نێو سه‌ربازگه‌كان هه‌ر خه‌ریكی دانیشتن بن و بێ جووڵه بمێننه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه هه‌م پابه‌ندیه‌تی و هه‌م چالاكی و جووڵه‌یان زۆرتر ده‌كات.
حامد مه‌رسوومی ئه‌فسه‌ر له سوپای عێراق گوتی، ژماره‌ی هێزه‌كانی عێراق دوای شه‌ڕی داعش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له زیادبوون كردووه، له كاتێكدا سوپا له كاتی شه‌ڕی تیرۆریستان پێویستی به خه‌ڵك بوو، دۆخه‌كه هه‌مان سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌هێنێته‌وه یاد، كاتێك جه‌نگ له 1988 ته‌واو بوو، ئه‌وا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كار و مووچه و ژیان ڕوویان له سوپا كرد، به‌ڵام پێشتر ڕایان ده‌كرد و خۆیان له حوكمی سه‌ربازی به زۆره‌ملێ ده‌شارده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بێ و به فه‌رمی بێ كێشه‌ی نییه، به‌ڵام گه‌ر فره جه‌مسه‌ر و فره‌هێزی بوونی هه‌بێ، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه.