سبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت

:: AM:09:31:09/09/2019 ‌
سبەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەكرێت و هێزەكانی 70 و 80ـی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی سێشەم 10ـی ئەیلوول دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران و مووچەی هێزەكانی 70 و 80ـی پێشمەرگە.

لە زانیارییەكان هاتووە، رۆژی چوارشەم 10ـی ئەیلوول مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت. 

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد