كۆمپانیای بوگاتی دوای ئه‌وه‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی "چیرۆنی" به‌رهه‌م هێنا و له ئه‌ڵمانیادا تاقیكرده‌وه بۆ شكاندنی نوێترین ژماره‌ی پێوانه‌یی كۆن كه 270 میل له سه‌عاتێكدابوو سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه كارمه‌ندانی گینس رازینه‌بوون ئه‌م ریكۆرده نوێیه بخه‌نه ناو كتێبی گینسه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی بوونی كێشه‌یه‌كی نێوان كۆمپانیای بوگاتی و كتێبی گینس و ئاماژه‌ی پێ داوه، له دووی ئابی 2019 دا بوگاتی چیرۆن توانی له‌ڕێگه‌یه‌كی خێرادا به "كاتژمێری خێرایی پێ‌و" كه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه دانرابوو خێراییه‌كه‌ی بگه‌ێنێته 300 میل له سه‌عاتێكدا كه ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێیه و ژماره‌ی پێشووتر ده‌شكێنێت كه 270 میل له سه‌عاتێكدابوو.
به‌ڵام كارمه‌ندانی گینس ئه‌مرۆ ڕایان گه‌یاند، ریكۆردی بوگاتی چیرۆن هه‌ژمار ناكرێت، چونكه به "خێرایی پێوی" تایبه‌تی كۆمپانیاكه ئه‌نجام دراوه و ئێمه نازانین كه فێڵی تێدایه یان نا، بۆیه پێویسته ئه‌م پرۆسه‌یه دووباره بكرێته‌وه و به خێرایی پێوی تایبه‌تی گینس بێت بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه تۆمار بكرێت.
بوگاتی كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسییه و تایبه‌ته به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ و گرانبه‌ها و ناوازه، كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن یتۆری بوگاتییه‌وه له ساڵی 1909 له فڕه‌نسا دامه‌زراوه كه ئه‌وه 110 ساڵه ئۆتۆمبێلی ناوازه به‌رهه‌م ده‌هێنن، بوگاتی به‌وه ناسراوه كه خێراترین ئۆتۆمبێلی دنیایه و له‌ڕووی نرخیشه‌وه سێیه‌م گرانترین ئۆتۆمبێلی دنیایه.