كوڕ و باوكێك سووتان

:: PM:07:56:09/09/2019 ‌
بەهۆ ڕووداوێكی گڕگرتن لە شارۆكەی چەمچەماڵ، باوك و كوڕێك سووتان و نەخۆشخانەی چەمچەماڵیش زانیاری لەسەر ڕووداوەكە ئاشكرا دەكات و ڕای دەگەیەنێت، دۆخی باوكەكە ناجێگیرە.
 
ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، ئەیوب حەمەغەریب، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە شارۆكەی چەمچەماڵ بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە كە لە ناو بەنزینخانەیەك بووە،  مێرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵ ئاگری تێبەردەبێت و دوای ئەوەی باوكی منداڵەكە هەوڵی كوژاندنەوەی منداڵەكەی دەدات ئەویش ئاگری تێبەردەبێت.

زیاتر گوتی، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كران، بەڵام بەهۆی زۆری سووتاوی بە تایبەت باوكەكە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی كراون بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن و لەژێر چاودێری بن.

ڕوونیشی كردەوە كە باوكەكە ڕێژەی سووتاویەكەی زۆرە و لە 80% سووتاوە و لە ژێر چاودێری ورد دایە بەپێی ڕێژەی سووتاویەكەی دۆخی ناجێگیرە و منداڵەكەشی ڕێژەی سووتاویەكەی 35% دەبێت.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ دووشەم لە شارەزوور ژنێك لە كاتی نانكردن ئاگری تێبەردەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویەكەی سلێمانی دەكرێت.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم