گۆرانیبێژى ناودارى كورد "ماریا هەورامی" بە ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی ڕیکۆرد دەشکێنێت، تاكو ئێسته لینكى یوتیووبى 6,241,661 بینهرى ههبووه.
ماریا هەورامی لە چەناڵی یوتیووب لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بینەری ڤیدیۆ کلیپی "دڵەکەم" گەیشتە 6 ملیۆن بینەر، بەمەیش توانی ڕیکۆردی زۆرترین بینەر بشکێنێت لەماوەی مانگێکدا.
ماریا لە پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام سووپاسی گوێگرانی دەکات بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لە ڤیدیۆ کلیپیەکەی کرا و توانی ڕیکۆرد بشکێنێت.
ماریا کەمال مستەفای تەمەن 29 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشووتریش ئەندامی گروپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە گوتنەوەی گۆرانی کردووە، ئێسته خاوەنی چەند گۆرانی ڤیدیۆ کلیپێکە.