هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌واڵی په‌ره‌پێدانی زیاتری كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌ترووش له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراو، كه تاكه كێڵگه‌یه و ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی داهاتوو بۆ زیاتر له ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌رز بكاته‌وه، دووباره نه‌وت وه‌ك شاده‌ماری داهات، ئابووری هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و لووتكه بگه‌ڕێنێته‌وه.
له 2011 تۆنی هایواردی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم كه دواتر بووه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی گوتی، كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌ترووش یه‌كێكه له مه‌زنترین و نایابترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی دنیا، پیشه‌سازی نه‌وت و گازیش له كوردستان ده‌رفه‌تێكی زێڕین و یه‌كجار گرنگه.
هه‌رچه‌نده سێ ساڵ دواتر ناوچه‌كه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی توندوتیژی لێ دروست بوو و زۆرێك له كۆمپانیاكان ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت، جیا له‌وه‌یش ناكۆكی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت و تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و دابه‌شبوونی لایه‌نه‌كان و ناكۆكی ناوخۆیی و بڕینی بودجه‌ی كوردستان زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست كرد و توانیان كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م كاروانی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه‌وه به سه‌رده‌می جاران و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر له داهاتووی ئه‌و هه‌رێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ كێشه ده‌كرێت.
كێڵگه‌كه له 2011 ده‌ست به وه‌به‌رهێنانی نه‌وت تێیدا كرا و پشكی 25%ی موڵكی هه‌رێمی
كوردستان بوو، ئه‌وه‌ی تریش كۆمپانیای شامارانی كه‌نه‌دی و دواتریش كۆمپانیاكانی تر پشكیان لێ كڕییه‌وه و په‌ره‌ی زیاتریان پێدا، كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌ترووش كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێلی جیۆلۆجی زنجیره چیاكانی زاگرۆس كه به باكوری هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بن و بۆ ئێران و توركیا و سووریاش درێژ ده‌بنه‌وه، مه‌زه‌نده ده‌كرێ بڕی یه‌ده‌گی كێڵگه‌كه 1.5 تا 2.8 ملیار به‌رمیل نه‌وت بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی رۆژانهیشی ده‌توانرێ بگه‌یه‌نرێته 670 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، كه سه‌ره‌تا ته‌نیا 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی لێ ده‌رده‌هێنرا.
له 2017 دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی توندوتیژییه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كه دوورخرانه‌وه، ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیاكان هه‌ڵكه‌وته‌وه، تا زیاتر گرنگی به‌و ناوچه‌یه بده‌ن، هه‌رچه‌نده كێشه‌ی بودجه و پێوه‌ندییه‌كان و سنوور له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌بوو و له كۆتاییه‌كانی هه‌مان ساڵیش سه‌ری بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه كێشا، به‌ڵام هه‌ر زوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی رۆسنه‌فت كه‌وته گفتوگۆ و سێ ملیار دۆلاری به قه‌رز لێ وه‌رگرت و چه‌ندان گرێبه‌ستی نه‌وتیان له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و بۆڕی هه‌نارده‌كردن واژوو كرد.
رۆسنه‌فت توانی به‌م گرێبه‌سته ببێت به زه‌به‌لاحترین كۆمپانیا كه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌یش توانی به جۆرێك له جۆره‌كان باری سه‌رشانی قورسی كوردستان كه‌م بكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه دارایییه‌ی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه.
ئێسته ڕووسیا نه‌ك هه‌ر له كوردستان، به‌ڵكوو خه‌ریكی گفتوگۆیه بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی عێراق به گشتی و ته‌نانه‌ت ڕوو له ئێرانیش ده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه له ته‌ك په‌ره‌پێدانی ئابووری و كه‌رتی وزه‌ی ناوچه‌كه، جۆرێك له هاوسۆزی ئه‌و گه‌لانه بۆ مۆسكۆ ڕابكێشێته‌وه، كه به‌ر له ڕووخانی سۆڤیه‌ت پێوه‌ندی تۆكمه له نێوان ڕووسه‌كان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هاوسه‌نگانه سیاسه‌ت ده‌كات و له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌یه‌وێ زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی بۆ وڵاتان له كه‌رتی وزه دروست بكات، تا دواجار ئه‌و وڵاتانه به‌و پاره زه‌به‌لاحه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان ڕه‌وانه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن، پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی هه‌رێمه‌كه بن، چونكه هه‌ر چۆنێك بێ، عێراق وڵاتێكه تا ئێسته‌یش ململانێی له‌سه‌ره، نه خاوه‌نی خۆیه‌تی و نه بۆ هیچ یه‌كێكیش له وڵاته زلهێزه‌كانی و وڵاتانی ناوچه‌كه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له زووه‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو و ئاشكرایشی كرد كه ده‌یه‌وێ به‌رهه‌می نه‌وتی بگه‌یه‌نێته ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، به‌ڵام زۆر هۆكار هه‌بوو كه نه‌یتوانی به‌م ئاسته بگات، دیارترینیشیان به‌هۆی نه‌دانی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان بوو، كه ئه‌مه وایكرد كه كۆمپانیاكان ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كه ته‌رخانیان كردبوو، بڕه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه ته‌نیا كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی له كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق بڕی وه‌به‌رهێنانی به ڕێژه‌ی 181 ملیۆن دۆلار كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت 44% له‌م كێڵگه‌یه كه‌م بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نۆژهننهكردنهوهی بیره نه‌وتییه‌كانی ئه‌و كێڵگه‌یه بوو، له كێڵگه‌كانی تریش هه‌مان گرفت دووباره‌بوونه‌وه.
كێشه یاساییه‌كان كه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر مافی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و كێشمه كێشم و گرفتی به‌رده‌وام و هه‌ڕه‌شه و نه‌بوونی كڕیاری نه‌وت و قورسی فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له بازاڕه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه ترس و گومانیان لای كۆمپانیاكان دروست كرد و وایان كرد كه به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌و ئاسته نه‌گات كه پلانی بۆ دانراوه، به‌ڵام ئێسته هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان له‌بارن و سیاسه‌تێكی وردتر له كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێ، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوو بووژانه‌وه‌یه‌كی خێراتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ناوچه‌كه دابپۆشێت و ببێت به یه‌كێك له گرنگترین ناوچه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.