هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوایه‌ن خواردنى مۆز ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێَشى له‌ش، چونكه هه‌ستى تێربوون به له‌ش ده‌دات و رێ له برسییه‌تى ده‌گرێت، به‌ڵام له لایى هه‌ندێك كه‌س ئه‌م بۆچونه پێچه‌وانه‌یه كه پێیان وایه مۆز تاكه هۆكاره بۆ زیادبوونى كێشى له‌ش و زیادبوونى ناوچه‌ى كه‌مه‌ر .
ئایا خواردنى مۆز ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش یان كه‌مبوونه‌وه‌ى كێش؟
یه‌كه‌م: مۆز برێكى زۆر شه‌كرى تێدایه به‌ڵام زیانبه‌خش نییه، ئه‌و شه‌كره‌ى له مۆز هه‌یه نیشاسته‌ی تێدا نییه. بۆ نموونه كوپێك سێوى قاشكراو نزیكه‌ى 60 كالۆرى تێدایه، به‌ڵام له كوپێك مۆزدا 130 كالۆرى هه‌یه. هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه كالۆرى زۆره خراپه بۆ له‌ش، چونكه بڕێكى زۆر له‌و كالۆرییه له‌لایه‌ن له‌شه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ چه‌ورى و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش.
دووه‌م: ریشاڵێكى زۆرى تێدایه، مۆز چه‌ندان پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه وه‌كو شه‌كر و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و مه‌نگه‌نیز و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، هه‌موو ئه‌مانه به‌سوودن بۆ له‌ش، هه‌روه‌ها ڕیشاڵى تێدایه ئه‌و ڕیشاڵه‌ى له مۆزدا هه‌یه نابێته هۆى زیادبوونى هێڵى كه‌مه‌ر، چونكه خواردنى یه‌ك مۆز له رۆژێكدا هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه و واده‌كات كه‌متر بخۆیت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كێشى له‌ش نه‌ك زیادبوونى.
سێیه‌م:
مۆز باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رێجیم ده‌كه‌ن، شاره‌زایان ده‌ڵێن زۆر گرنگه مۆز وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ خۆراك به‌كاربهێنرێت، چونكه زیانێكى كه‌مترى هه‌یه له‌سه‌ر كێشى له‌ش. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه مۆز وه‌كو خۆراكێك بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش به‌كارده‌هێنرێت نه‌ك زیادبوونى.
گرنگترین سووده‌كانیشی بریتییه له‌وه‌ی كه بڕێكى باش پۆتاسیۆمى تێدایه كه یه‌كێكه له‌و كانزایانه‌ى كه كاریگه‌رى سۆدیۆم كه‌م ده‌كاته‌وه و په‌ستانى خوێن ئاسایى ده‌كاته‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، هه‌روه‌ها خواردنى پارچه‌یه‌ك مۆز باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى خه‌وزڕان ده‌بن، چونكه ئاستى فشار و دڵه‌راوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌هۆى بوونى ناوه‌رۆكى پۆتاسیۆمه‌وه یارمه‌تى له‌ش ده‌دات كه هێواش ببێته‌وه و له‌ش خاو بكاته‌وه.